پێگه‌ی یوتیوب كه تایبه‌ته به بینین و ئه‌پڵۆدكردنی ڤیدیۆ، بڕیاری داوه هۆكارێكی ڕێكلامی بازرگانی لا ببات و له جێگه‌ی ئه‌وه، شێوه‌ی تر بگرێته به‌ر.
كۆمپانیای گووگڵ، سه‌رپه‌رشتیاری پێگه‌ی ڤیدیۆیی یوتیوب ڕای گه‌یاند كه به ته‌واوی ئه‌و ڕێكلامانه لا ده‌بات كه پێش ڤیدیۆ به‌ناوبانگه‌كان به ناچاری دێته سه‌ری و ماوه‌ی 30 چركه ده‌خایه‌نێ، چونكه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه مایه‌ی بێزاریی به‌كارهێنه‌رانه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، بڕباری داوه لابردنی ئه‌و ڕێكلامانه به ته‌واوی له ساڵی 2018 بنبڕ ببێت، له جیاتی ئه‌وه‌ش شێوه‌ی تر ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكلامی تێدا بكرێت.
"ئه‌ندرۆ بیك" پسپۆڕی ته‌كنه‌لۆژی خستییه ڕوو كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی یویتوب كارێكی لۆژیكییه، چونكه ده‌زانێ كه خه‌ڵكی ڕكیان له رێكلامی ناچارییه.