کۆمپانیای جێنراڵ مۆتۆرس ڕای گەیاند، بۆ ساڵی 2022 تازەترین مۆدێلی هەمەر ''Hummer'' دەخەنە بازاڕ کە گۆڕانکارییەکی سەرتاسەرییان تێدا کردووە و کراوەتە کارەبایی.
ماڵپەڕی ''
caranddriver'' ئەوەی ئاشکرا کردووە، کۆمپانیای جێنرال مۆتۆرس لە دوو ساڵی داهاتوودا Hummer EV دەخەنە بازاڕەوە؛ کۆمپانیاکە لەوبارەیەوە دەلێ، ئێستە نموونەیەکی سەرەتاییمان لە بەرهەمەکەمان نیشان داوە کە لە سیستمی پیترۆڵەوە گۆڕیومانە بۆ سیستمی کارەبایی، جگە لەوەیش گۆڕانکاری تەواومان لە دیزاینەکەی کردووە و دنیا پێی سەرسام دەبێت.
سیستمی زۆر نوێ و ناوازەی تێدا بەکارهاتووە یەکێک لەوانە سیستمی خۆلێخوڕییە
ئەم ئۆتۆمبێلە کارەباییە سیستمی خۆلێخوڕی دەبێت، لەگەڵ ئەوەی کارەباییشە هێزی زۆری دەبێت، چونکە لەسەر دیزاینی پیکەپ دروست کراوە و سیستمی 4x4ـیشی هەیە، کۆمپانیاکە بە نموونەی یەکەم ناوی دەبات و دەڵێ: لە ساڵی 2022 بە 112 هەزار و 595 دۆلاری ئەمەریکی دەفرۆشرێت.
جی ئێم سی یان جێنراڵ مۆتۆرس یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، كه له 22ی ته‌مووزی ساڵی 1911 له‌لایه‌ن "ویڵیام سی دورانت" دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئۆتۆمبێلی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ی دروست كردووه و یه‌كێك بووه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی پێ كردووه.