ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له دابه‌زیندایه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووریی توركیای هێنده‌ی تر ناله‌بار كردووه و چه‌ندان ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه‌ی وڵات سه‌ری هه‌ڵداوه.
چه‌ندان ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه‌ی وڵات سه‌ری هه‌ڵداوه
دوابه‌دوای به‌رده‌وامی له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئەردۆغان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا به‌ھای لیره‌ی توركی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی. ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌م، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆرن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ به‌رزترین نرخیان به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه.
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 824 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 966 لیره‌ی توركییه.
ڕوونی كرده‌وه، له 22 ساڵی ڕابردووه‌وه تا ئێسته لیره‌ی توركی به‌و ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ دانه‌به‌زیوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان و تێوه‌گلانی وڵاته‌كه‌مان له جه‌نگی ئازه‌ر و ئه‌رمه‌ن و كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی تر كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر به‌ھای دراوی توركیدا ھه‌بووه.
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بووه له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.