شاری دوبه‌ی له ئیمارات، گه‌وره‌ترین گه‌شتیی دارین پێشان ده‌دات كه له هه‌موو دنیا و به‌و جۆره دار و كه‌ره‌سته‌یه دروست كراوه، به گه‌وره‌ترین گه‌شتی له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت. بۆیه پێگه‌ی "
ئه‌هرام" رۆشنایی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه و به پیشه‌ی ده‌ستیی ئه‌و وڵاته‌ی زانیوه.
به‌پێی پێگه‌كه، ئه‌و كه‌شتییه سه‌رله‌به‌ری به دار دروست كراوه و ناوی "عه‌بید"ی لێ نراوه، چونكه به گه‌وره‌ترین كه‌شتیی دارین له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه له كتێبی "گینیس" تۆمار كراوه و ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه.
درێژیی كه‌شتییه 91,47 مه‌تره و پانییه‌كه‌یشی 20,20 مه‌تره، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی پێ چووه تا دروست كراوه.
پێگه‌كه زیاتر نووسیویه‌تی، به‌رزیی كه‌شتییه ده‌گاته 11,22 مه‌تر، كێشی كه‌شتییه‌كه‌یش دوو هه‌زار و 500 تۆنه، ته‌واوی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی پێی دروست كراوه، داری هه‌مه‌جۆرن. به‌هۆی گه‌وره‌ییه‌كه‌یه‌وه، ده‌توانێ شه‌ش هه‌زار تۆن كه‌لوپه‌ل هه‌ڵبگرێت و بگوازێته‌وه.
خاوه‌نی ئه‌و كه‌شتییه ناوی "ماجید عه‌بید"ـه، ئه‌و گوتوویه‌تی بۆ دروستكردنی ئه‌و كه‌شتییه، هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه درێژترین دار ئاماده بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌یش دارمان له دارستانه‌كانی ئه‌فریقاوه هێناوه و داره‌كانیش هه‌مه‌جۆرن.
عه‌بید بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتوویه‌تی، ئێمه له دروستكردنی كه‌شتی به دار زۆر شاره‌زاین، نه‌ك هه‌ر به دار، ده‌توانین به كه‌ره‌سته‌ی تریش كه‌شتی دروست بكه‌ین، به‌ڵام له دوای دروستكردنی به "كه‌شتیی عه‌ره‌ب" ناوی ده‌به‌ین كه مه‌به‌ستمان پێناسه‌كه‌یه‌تی.