گۆرانیبێژی لبنانی كارۆل سه‌ماحه له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه به هه‌وادارانی ده‌ڵێ، به‌جۆرێك قووڵ بوومه‌ته‌وه ناو دنیای موزیك و گۆرانی، چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می نوێیم لێ بكه‌ن كه بۆ ئێوه ده‌بێته سوپرایز.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كارۆل سه‌ماحه وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌ناو ستۆدیۆیه‌كدا گرتووه و له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵیدا هه‌واڵی كاره نوێیه هونه‌رییه‌كانی خۆی بۆ هه‌وادارانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌و نووسینه‌دا سه‌ماحه ده‌ڵێ، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتین و جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، به‌رهه‌مه‌كانم كه‌متر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ماڵیشه‌وه بێت له‌گه‌ڵ موزیك دانه‌بڕاوم، به‌جۆرێك له‌ناو موزیك قووڵ بوومه‌ته‌وه كه بتوانم به‌رهه‌می نوێم ئاماده بكه‌م و پێشكه‌شی ئێوه‌ی بكه‌م.
زیاتر ده‌ڵێ، رۆژانه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆم و له‌ناو ستۆدیۆ خه‌ریكی پڕۆڤه ده‌بم، رۆژانه هه‌رچی له ده‌روبه‌رم روو ده‌ده‌ن، له‌لای من ده‌بێته بابه‌ت و له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه كاریان تێدا ده‌كه‌م، بۆیه ئێسته ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می نوێم ئاماده‌ن، ئه‌و به‌رهه‌مانه وه‌ك منداڵی خۆم په‌روه‌رده‌م كردوون و به‌مزووانه وه‌ك سوپرایز ده‌یخه‌مه به‌رچاوتان.
دواتریش نووسیویه‌تی چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می نوێم لێ بكه‌ن كه له نزیكترین كاتدا پێتان ده‌گات. ئه‌و كاره‌ی سه‌ماحه ده‌بێته ئه‌لبوومی نوێی.
كارۆل سه‌ماحه خاتوونه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رێكی لبنانییه، له 1972 له دایك بووه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی میسرییه، له 1998وه وه‌ك هونه‌رمه‌ند ده‌ناسرێته‌وه و هه‌وادارێكی زۆری له دنیای عه‌ره‌بیدا هه‌یه. له 1999دا بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له گۆرانیگوتن و ده‌رهێنان به‌ده‌ست هێناوه. سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌رێكی شانۆیی ده‌ركه‌وتووه و دواتر ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه. تا ئێسته هه‌شت ئه‌لبوومی گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و چه‌ندان خه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه.