په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێسته بووه‌ته جێی باس و خواسی هه‌موو خه‌ڵك، جیا له‌وه‌ی تووشبوونی مرۆڤ به ته‌واوی گیرۆده و سه‌رگه‌ردان ده‌كات، به‌ڵام زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه كاریگه‌ری و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ زۆر زیاتر و مه‌ودا درێژتره، به به‌راورد له كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر جه‌سته و ئه‌ندامه‌كانی.
ڕۆژنامه‌ی ئۆبێزتی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كه‌ره‌نتینه و داخستنی ژیانی گشتی كه ته‌واوی وڵاتانی جیهانی گرته‌وه، كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ده‌روونی هاووڵاتییان دروست كردووه، ئه‌م ڕێوشوێنانه بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی جموجۆڵی جه‌سته‌یی مرۆڤ و مانه‌وه له ماڵ و زۆر خواردن و خه‌وتن، كه ئه‌مانه‌یش هه‌ر كاتێك كه ڕێژه‌یان له سنووری خۆیان زیاتر بێت، ئه‌وا مرۆڤ تووشی خه‌مۆكی و نیگه‌رانی و ڕه‌شبینی ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكانی زانكۆی لویزیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه و تێیدا هاتووه، جووڵه‌ی ته‌واوه‌تی مرۆڤ له سه‌رده‌می كۆرۆنادا بۆ 21 خوله‌ك له ڕۆژێكدا كه‌م بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌یش زۆر كه‌مه و مرۆڤ هه‌م له ڕووی جه‌سته‌یی و هه‌م له ڕووی ده‌روونییه‌وه تووشی جۆره‌ها كێشه ده‌كات، كاردانه‌وه‌كانیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری نه‌مانی كۆرۆنایش له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵك به‌رده‌وامیان هه‌بێت، چونكه مرۆڤ خوو به‌و دۆخه ده‌گرن و ژیانیان به ته‌واوی ده‌گۆڕێ و سیسته‌می كار و جووڵه و خه‌و و خۆراكیان لێ تێك ده‌چێت.