یه‌كێك له‌و نه‌ریتانه‌ی هه‌موو به‌یانییه‌كی سارد تووشی ده‌بێت ئه‌وه‌یه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت گه‌رم بكه‌یت ئینجا لێی بخوڕیت، ئه‌ندازیارێكی میكانیكی راستی ئه‌و كرداره روون ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' پرسی گه‌رمكردنی ئۆتۆمبێل ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، گه‌رمكردن نه‌ك هیچ سوودێكی نییه، به‌ڵكو خراپیشه، ئه‌وه جگه له به‌فیڕۆدانی كات و سووته‌مه‌نی.
ئەو شارەزای میکانیکییە دەڵێ، گەرمکردن پێویست نییە و باشترین بڕیار راسته‌وخۆ رۆیشتنه، به‌ڵام بهپێلێنانێكی نه‌رم به‌سكلێته‌ری به‌نزین
زیاتر گوتی، له ئاوهه‌وای سارددا به‌نزین چڕتر ده‌بێت و به‌شێكی زیاتری پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پستۆنی بزوێنه‌ر بتوانێت دوای سووتاندنی هه‌مان هێز دروست بكات، به‌شێكی زۆرتری به‌نزین رۆنی دیواره‌كانی ناوه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه زیاتر ده‌توێنێته‌وه و هه‌ندێك شوێنی پێویست رۆنیان لێ نامێنێت یان كه‌م ده‌كات. ئه‌وه‌ش بۆ بزوێنه‌ره‌كه خراپه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، باشترین بڕیار راسته‌وخۆ رۆیشتنه، به‌ڵام بهپێلێنانێكی نه‌رم به‌سكلێته‌ری به‌نزین، ئه‌وه‌یش واده‌كات له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك خوله‌كدا بزوێنه‌ره‌كه بێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، به‌ڵام به گه‌رمكردن چه‌ندان خوله‌كی پێویسته.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه وه‌ك ئه‌و شاره‌زایه‌ی میكانیكی روونیان كردووه‌ته‌وه، گه‌رمكردن بۆ پاوه‌ری سوكانیش زیانی هه‌یه، چونكه سوكان هه‌تا نهسووڕێنرێت، ده‌نگه ده‌نگه‌كه‌ی لێ ناڕوات، ئه‌و گریمانه‌ش هه‌ڵه‌یه له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا دروست بووه، چونكه ئه‌وكات ئۆتۆمبێله‌كان بزوێنه‌ره‌كانیان كابرێته‌ر بوو، ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر هی تۆ كابرێتهره گه‌رمی بكه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر سیستمێكی كاره‌بایی هه‌یه، كه له سه‌رمادا به‌نزین زیاتر ده‌نێرێته پستۆنهكه، ده‌ستپێكردنی كێشه‌كه‌ش له‌وێوه‌یه.