نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌ندروستی پارێزگار جێگیره.
شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندروستییه‌وه كه هه‌فته‌یه‌كه تووشی كۆرۆنا بووه، د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا. ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی تشرینی دووه‌م، نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه له هه‌ندێك په‌یج و سۆشیال میدیا بڵاو كراوه‌ته‌وه گوا ڕه‌وشی ته‌ندروستی به ته‌واوی ناجێگیره.
نووسینگه‌كه‌ی ئاماژه‌یان به‌وه داوه، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستیی، د.فه‌رسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا، ئێسته له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌نه‌خۆشخانه‌یه و له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه و ته‌ندروستیی جێگیره.