سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری تشرینی دووه‌م، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، هه‌ندێ میدیای نه‌ناسراو، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌واڵی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، "ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌ینین، هه‌واڵی چه‌وشه‌كارانه‌ی له‌و شێوه‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نیه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
" ده‌خوازین، له‌م بارودۆخه‌ی ئێسته، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میدیاكاران، پاڵپشت به‌پاراستنی ئیتیكی رۆژنامه‌وانی، رۆڵی ئه‌رێنی و پیشه‌یانه‌ی خۆیان بگێڕن له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستاندا" له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وا نووسراوه.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه.