دایكێك منداڵە چوار مانگەكەی دەكوژێت

وێنەكە وەرگیراوە
:: AM:08:07:05/11/2020 ‌
پۆلیسی دهۆك ڕای دەگەیەنێت، لەلایەن دایكێكەوە منداڵێكی چوار مانگە بەناوی " شارۆن دینس" كوژراوە و هۆكاری ڕووداوەكەش بەهۆی بوونی كێشە لە نێوان دایك و باوكی منداڵەكە بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردووەتەوە، شەوی چوارشەم لە گەڕەكێكی شاری دهۆك منداڵێكی كچی تەمەن چوار مانگ لەلایەن دایكییەوە كوژرا.

هۆكاری رووداوەكە كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی نێوان دایك و باوكی منداڵەكە بووە 
پۆلیس ڕوونی كردووەتەوە، ڕووداوەكە لە گەڕەكی ماڵتای شاری دهۆك بووە و كچێكی تەمەن چوار مانگ بە ناوی " شارۆن دینس " لەلایەن دایكیەوە كوژرا و بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس هۆكاری رووداوەكە كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی نێوان دایك و باوكی منداڵەكە بووە.

پۆلیسی دهۆك باسی لەوەش كردووە، ئەو كچە چوار مانگە بووەتە قوربانیی كێشەی نێوان دایكی و باوكی و تۆمەتبار بەپێی مادەی 406 گیراوە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌