باڵانبۆ كۆكۆیی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌و دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به گرژییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان و په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات و پێی وایه، په‌لاماری په‌كه‌كه بۆ سه‌ر كوردستان مه‌ترسیداره. هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حكوومه‌ت بڕیار ده‌دات چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكرێ.
-بۆچوونتان له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له چه‌ند ڕۆژی رابردوو به‌هۆی پلاماری په‌كه‌كه ڕووی دا چییه؟
ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه ڕووی دا پێوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه كه روونه په‌كه‌كه به‌رده‌وام بیانووی داوه‌ته ده‌ستی توركیا تا خاكی كوردستان بۆردمان بكات كه ئه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی له كوردستان داوه، ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌مڕۆ بیری لێ بكرێته‌وه گفتوگۆكردن و هێنانه‌وه‌ی گیانی كوردانه‌یه، چونكه پێویسته بیرمان بێت كۆتا چاره‌سه‌ر شه‌ڕه و كه‌س له‌و شه‌ڕانه‌دا براوه نییه، پارتی و یه‌كێتی ئه‌و ئه‌زموونه‌یان هه‌یه كه شه‌ڕیان كردووه و كه‌سیان قازانجیان نه‌كردووه و زیانمه‌ندی گه‌وره بووین و نه‌یاره‌كانمان سوودیان لێ بینیوه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن بڕیاره و ده‌توانێ بڕیار له‌سه‌ر گفتوگۆكردن یان هه‌رشتێكی تر هه‌یه بیدات به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاڵۆزیانه
-بۆچی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ده‌هێنرێت و دژی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێ؟
جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسییه، پێویسته ئه‌وه كۆتایی بێت و كورد له‌وه سوودی نه‌بینیوه، هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری له هه‌موو پرسه‌كانی كردووه و نابێ ڕێبدرێ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی لێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئێسته پارتی و یه‌كێتی و هێزه‌كانی تریش به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، كاتێك به‌غدا بودجه نانێرێ خۆ له پارتی نابڕێ له یه‌كێتی نابڕێ، به‌ڵكو له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌بڕێ، بۆیه پێویسته هه‌مووان بۆ ئامانجی گه‌لی كورد كاربكه‌ین و ڕێ نه‌ده‌ین كه ئه‌و ئه‌زموونه تێكبدرێ.
-كه‌واته ئه‌و په‌لامارانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێویسته هه‌مووان لێی به‌ده‌نگ بێن؟
په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه و پێوه‌ندی به یه‌ك حزبه‌وه نییه، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كه‌یشی كوردستانیانه بێت، واتا هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌بێت به‌شدار بن له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ئه‌و په‌لامارانه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات به‌شه‌ڕ یان به ئاشتی بێت، ئه‌وكاته به ته‌واوی كێشه‌كه له حزبێكی سیاسیی دوور ده‌خرێته‌وه.
-حكوومه‌ت دژی شه‌ڕه و هه‌موو حزبه‌كانی ناو حكوومه‌تیش دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه‌واته هێشتا پێویسته حزبه‌كان هه‌ڵوێستی تریان هه‌بێت؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن بڕیاره و ده‌توانێ بڕیار له‌سه‌ر گفتوگۆكردن یان هه‌رشتێكی تر هه‌یه بیدات به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه ڕوویداوه، ئێسته حزبه‌كان هه‌ر هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كیان هه‌بێت ڕه‌نگه بچێته چوارچێوه‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاری حكوومه‌ت، بۆیه باشترین بڕیار پێویسته حكوومه‌ت بیدات و دووپات له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و هێرشه دژی خه‌ڵكی كوردستانه. ئه‌گه‌ر بڕیاره سه‌قامگیری له كوردستان به‌رپابێت و كێشه‌كان دوور بخه‌ینه‌وه پێویسته داوا له په‌كه‌كه بكه‌ین خه‌باتی خۆی بباته‌وه باكوری كوردستان.