مینا ناوی خوازراوی كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵانی ڕه‌نگ گه‌نمی ده‌ربه‌ندیخانه، ئه‌و چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ "وشه" باس ده‌كات و روونی ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی فهیسبووكهوه ژیانی تێكچووه.
میا به‌هه‌ناسه‌ی قووڵ و بێتاقه‌تییه‌وه ده‌ستی به قسه‌كانی كرد و گوتی،" ده‌رنگانی شه‌وێك بوو له فیسبووك داوایه‌كی هاوڕێیه‌تیم بۆ هات منیش به داوایه‌كه ڕازی نه‌بووم، به‌ڵام نامه‌م بۆ هات هه‌مان ئه‌و كه‌سه بوو كه داوای هاوڕێیه‌تی كردبوو، منیش وه‌ڵامم دایه‌وه گوتی، حه‌ز ده‌كه‌م ببمه هاوڕێت سه‌ره‌تا ڕازی نه‌بووم، دوای ڕۆژانه به‌به‌رده‌وام سڵاوی ده‌نارد، منیش ئاسایی ته‌نیا، وه‌ڵامی سڵاوهكهیم ده‌دایه‌وه، ورده ورده قسه كه‌وته نێوانمان و زیاتر له‌جاران قسه‌مان ده‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی باوه‌ڕ/ ناوی كوڕه‌كه‌یه/ داوای خۆشه‌ویستی كرد.
باوه‌ڕ به‌رده‌وام بوو له خۆشه‌ویستی خۆی بۆ من، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك گوتی، من بۆ هاوسه‌رگیریمه
"باوه‌ڕ به‌رده‌وام بوو له خۆشه‌ویستی خۆی بۆ من، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك گوتی، من بۆ هاوسه‌رگیریمه، كه ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێی، منیش هیچ وه‌ڵامێكم نه‌داوه تا به پورێكی نزیكی خۆم گوت كه وه‌ك هاوڕێ بووین، دواتر له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ بووین به دوو خۆشه‌ویست نه‌مانده‌توانی به‌بێ هه‌واڵی یه‌كتر نه‌زانین، به‌ڵام شتێكی باوه‌ڕ لام نامۆبوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو فیسبووكهكهی هیچ هاوڕێیه‌ك یان وێنه‌یه‌كی خۆی تێدانه‌بوو". مینا وای گوت.
باسی له‌وه كرد كه باوه‌ڕ داوای لێ كردووه له‌گه‌ڵی بچێته ده‌ره‌وه، "هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا ڕازی نه‌بووم، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند جارێك داوای كرد ناچار دڵم نه‌رم بوو ڕازی بووم، چوینه ده‌ره‌وه، چوینه ناو خانوویه‌كی چۆڵ گوتم ئێره كوێیه؟ گوتی ماڵی هاوڕێیه‌كمه، له‌وێ ماینه‌وه، بیرمه؟ شه‌ربه‌تێكی پرته‌قاڵمان دروست كرد و خواردمانه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستم كرد له‌شم زۆر قورس بوه كه‌وتمه خه‌و كاتێك خه‌به‌رم بووه‌وه هه‌ستم به‌ئازارێكی زۆر كرد و خوێن به له‌شمه‌وه دیار بوو منیش ده‌ستم كرد به‌گریان و هاواركردن.
مینا به قورگی پڕ گریانه‌وه ده‌ڵێ، بۆم ده‌ركه‌وت ده‌رمانی خه‌و له شه‌ربه‌ته‌كه كرابوو، به‌ڵام باوه‌ڕ منی سارد كرده‌وه به‌وه‌ی كه ئێمه هه‌ر هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ین خۆت بێتاقه‌ت مه‌كه، دوای دوو ڕۆژی تر هه‌رچی ژماره و فیسبووكی بوو داخرا نه‌مزانی ئه‌و كوڕه چی لێ هات، به‌ڵام هه‌رده‌م ده‌یگوت: ده‌رۆم بۆ هانده‌ران، كوڕه بێده‌نگ بوو ژیانێكی ناخۆشم ده‌گوزه‌راند، دوو سێ ڕۆژ بوو هه‌ستم ده‌كرد ده‌ڕشێمه‌وه و له‌شم ئازاری هه‌یه، منیش چوومه ماڵی پوورم و له‌گه‌ڵ پوورم چووین بۆ لای پزیشك ده‌ركه‌وت "سكم هه‌یه".
ئاماده‌كردنی/ دیدار سابیر