بڕیاره بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ شانۆگه‌رییه‌ك له شاری كه‌ركووك بۆ گه‌نجانی ئه‌و شاره نمایش بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی تشرینی دووه‌م، ڕۆكان جاف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ شانۆی نیشتمانێكی نوێ له شاری كه‌ركووك له ناو سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك نمایش ده‌كرێت".
زیاتر گوتی، شانۆی (نیشتمانێكی نوێ) سه‌عات چواری ئێواره نمایش ده‌كرێت و نرخی بلیتهكهی ته‌نیا دوو هه‌زار دیناره، له نووسینی عه‌لی زه‌یدییه و وه‌رگێڕانی به‌رزان مه‌لا ئه‌مین و ئه‌ڵوه‌ند كاوه كردوویانه، له ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی ئالان هیوایه.
ئاشكرای كرد، شانۆگه‌رییه‌كه ڕۆژانی 12 و 13 و 14ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت له نمایش.
لای خۆیه‌وه نه‌ژاد نه‌جم سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی شانۆی ھه‌وار له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك، چاوه‌ڕێی گه‌نجانی كه‌ركووك و تامه‌زرۆیانی هونه‌ر ده‌كه‌ین، ھیوادارم ماندووبوونی چه‌ند مانگی ئه‌م ھاوڕییانهمان به ھاتنان ماندووبوونیان كه‌م بكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی دا، "له دایكبوونی نمایشێك ڕێك ئازار و خه‌م و گرفتی ژانێكی گه‌وره‌ی ھه‌یه له‌م وڵاته، ھێنده به‌زه‌حمه‌ت كارێكی ھونه‌ری و شانۆیی به‌رھه‌م دێت وھێنده ماندووت ده‌كات، بۆیه با ھه‌موومان ئاماده بین له نمایشی نیشتمانێكی نوێ".
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به چالاكییه هونه‌رییه‌كان كردووه‌ته‌وه و گه‌نجانی شاره‌كه‌یش به گڕوتینه‌وه به‌شداری خول و سیمینار و فێستیڤاڵ و شانۆگه‌ری و سینه‌ما و بابه‌ته هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.