دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له ئه‌نجامی شه‌ڕی چه‌ند
گه‌نجێك كه به چه‌قۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، دوو گه‌نج گیانیان له ده‌ست
دا و تا ئێسته‌یش هۆی شه‌ڕه‌كه ڕوون نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی به
"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مشه‌و لای له‌فه فرۆشه‌كانی ناو بازاڕی شاری
سلێمانی و نزیك مزگه‌وتی گه‌وره شه‌ڕ له نێوان چه‌ند گه‌نجێك ڕووی دا، به‌وهۆیه‌وه
دوو له گه‌نجه‌كان گیانیان له ده‌ست دا، كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 22 ساڵه و ئه‌وه‌ی
تریش 23 ساڵ بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، ئه‌و
دوو گه‌نجه له‌لایه‌ن سێ كه‌سی تره‌وه كوژراون، كه له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕ هاتوون،
له‌و سێ كه‌سه‌ی دوانیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ
ده‌كرێ، به‌ڵام تا ئێسته هۆی بهشهڕهاتنیان ڕوون نییه و نه‌زانراوه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا.