سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی وه‌شانی نووسیار له پێشانگای سلێمانی بۆ كتێب به‌شدار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی تشرینی دووه‌م، ئالان په‌ری سه‌رپه‌رشتیاری گشتی وه‌شانی نووسیار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی وه‌شانی نووسیار بۆ ئه‌مساڵ، به‌شداركردنی سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی نووسیاره له پێشانگای سلێمانی بۆ كتێب به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی كه‌پر له ڕۆژانی 18 تا 27ی تشرینی دووه‌م له شوێنی وه‌شانی نووسیار و ناوه‌ندی كه‌پر له كۆشكی 313.
زیاتر گوتی، "زنجیره چاپكراوه‌كانی نووسیار بریتین له /جه‌نگاوه‌ره‌كان پیشه‌یان مردنه (شیعر)، ئالان په‌ری - گه‌ردووننامه (شیعر)، پێشه‌وا كاكه‌یی - قه‌وزه‌یه‌كی دیكه‌ی فاشیزم (فه‌لسه‌فه) ئیسماعل حه‌مه‌ئه‌مین - خودنووسینه‌وه‌ی ژنان (گێڕانه‌وه)، هۆزان مه‌حموود - چێژی گێڕانه‌وه (دیدار)، شاخه‌وان سدیق - شاعیره‌كان، پایك مالینۆڤسكی (شیعر)، ئالان په‌ری - چێژی نووسین (دیدار)، شاخه‌وان سدیق - كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مه‌راق (شیعر- هایكو)، سه‌ردار نۆڕێ - گه‌ڕیده‌ی بێ هاوده‌م (شیعر)، دیلان قادر - ڕۆژێك له‌و ساڵانه هه‌ڵده‌گرم (ڕۆمان)، ئارام محه‌مه‌د - مردن له‌پێناو ئایدیاكاندا (فه‌لسه‌فه) كۆستیكا براداتان. نه‌به‌ز سه‌مه‌د - باركۆد (شیعر)، ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی - ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری ڕووی له ده‌ره‌وه‌یه-فه‌لسه‌فه‌ی سۆرن - كیه‌كه‌گۆرد (فه‌لسه‌فه). ئالان په‌ری، زمان پاسكیلێكی شكاو لێ ده‌خوڕێت (ڕۆمان)، ڕێبین خدر - شقارته (شیعر) نه‌وره‌س محه‌مه‌د (براوه‌ی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2020) - ژاوه‌ژاو (چیرۆك) جێگر به‌ختیار (براوه‌ی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2020) - به‌ره‌و ڕێگه‌ی دره‌وشانه‌وه (ڕۆمان) كیاكسار ئه‌حمه‌د (براوه‌ی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2020)".
نووسیار خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامانجی گه‌یاندنی ڕۆشنبیری و ئیشكردنه له‌سه‌ر به‌ده‌رخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز، ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا خولی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی نووسیاری بۆ ساڵی 2020 به ناونیشانی "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان – ژه‌نه‌ڕاڵی پایز" سه‌ر پێ خست و تێیدا به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه سێ براوه‌ی هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی شیعر و ڕۆمان و كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیاری كرد. هاوكات له 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی هه‌رسێ براوه‌كه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و دادوه‌رانیان به چاپ گه‌یه‌نرا.