هۆكاری كوشتنی دوو گەنجەكەی سلێمانی "دۆ" بووە

:: PM:12:54:14/11/2020 ‌
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، هۆكاری شەڕەكەی شەوی ڕابردوو شتێكی لەو شێوەیە نەبووە و تۆمەتبارەكان گیران و ڕووداوەكە لەسەر فرۆشتنی دۆ بووە.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی تشرینی دووەم، سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی ڕای گەیاند، لەسەر ڕووداوی كوشتنی دوو گەنجەكەی سلێمانی چوار كەس گیراون.

هۆكاری شەڕەكە بەهۆی بانگكردن بۆ فرۆشتنی دۆ بووە 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، لەو چوار كەسە دووانیان ددانیان بەوە ناوە كە كوشتنەكەیان ئەنجام داوە، یەكێكیان لەگەڵ بكوژەكان بووە و یەكێكی تریان لەگەڵ كوژراوەكان بووە.

باسی لەوەش كرد، ئێستە تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 گیراون، هەروەها هۆكاری شەڕەكە بەهۆی بانگكردن بۆ فرۆشتنی دۆ بووە لەلایەن گەنجێكەوە، ئەوانی تریش گوتوویانە بۆ بەدەنگی بەرز هاوار دەكەیت، ئەو كێشەیە دروست بووە.

زیاتر گوتی، بەداخەوە حاڵەتەكانی خۆكوشتن زۆر بووە و ڕووداوەكانی كوشتنیش بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییە.

شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی شەڕی چەند گەنجێك كە بە چەقۆ ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، دوو گەنج گیانیان لە دەست دا.






وشە - رامیار جەواد