سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی كه‌ركووك كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م، ڕۆكان جاف به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌عات 10 پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك كرایه‌وه.
زیاتر گوتی، "پێشانگاكه له ژێر ناونیشانی به‌ره‌و دیموكراسییه، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ڤیان كراوه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك كچ و كوڕی به‌هره‌مه‌ندی شاره‌كه".
ڕوونی كرده‌وه، "پێشانگاكه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت، ڕۆژانه له سه‌عات 10ی به‌یانی بۆ چواری عه‌سر، تابلۆكان ته‌نیا نمایش ده‌كرێن و بۆ فرۆشتن نین".
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كه‌ركووك ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به چالاكییه هونه‌رییه‌كان كردووه‌ته‌وه و گه‌نجانی شاره‌كه‌یش به گڕوتینه‌وه به‌شداری خول و سیمینار و فێستیڤاڵ و شانۆگه‌ری و سینه‌ما و بابه‌ته هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.