زۆرجار ده‌گوترێ "چۆله‌كه‌یه‌ك له ده‌ست باشتره له هه‌زار چوله‌كه له ئاسمان"، ئه‌مه په‌ندی پێشینانه، ده‌كرێ بگوترێ "كوترێك له ده‌ست باشتره له هه‌زار كۆتر له ئاسمان"، چونكه كۆترێك له به‌لجیكا به ملیۆنێك و 900 هه‌زار دۆلار هاته فرۆشتن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له خانه‌ی زیادكردنێك له به‌لجیكا به‌ناوی "بیبا"، كۆترێكی جۆری "زاجل" له‌لایه‌ن پیاوێكی چینی كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، به ملیۆنێك و 900 هه‌زار دۆلار كۆتره‌كه‌ی كڕیوه. له‌كاتێكدا ئه‌و كۆتره ماوه‌ی دوو ساڵه پێشبڕكێی پێ ناكرێت.
پێگه‌كه نووسیویه‌تی، ناوی كۆتره‌كه "نیو كیم"ـه و مێیه، له ساڵی 2018دا له چه‌ندان پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌وتی پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ست هێناوه، له دوورترین شوێنه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێی به‌ڕه‌ڵا كراوه، به‌ڵام ئێسته له پێشبڕكێ خاهه‌نشین كراوه، ئه‌و كه‌سی كڕیویه‌تی، مه‌به‌ستیه‌تی بێچووی لێ به‌رهه‌م بێنێت.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه كۆترێكی تری به‌لجیكی له مانگی مارس كه ته‌مه‌نی چوار ساڵ بووه، هه‌مان خانه‌ی زیادكردن به ملیۆنێك و 420 هه‌زار دۆلار فرۆشتوویه‌تی، ئه‌و كۆتره‌یش به پاڵه‌وانێكی پێشبڕكێ ناسرابوو.