كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ڕادەگەیەنرێت

:: PM:12:25:16/11/2020 ‌
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هەركاتێك بەغدا 320 ملیار دینارەكەی نارد حكوومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.

هەركاتێك بەغدا 320 ملیار دینارەكەی نارد حكوومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات 
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی تشرینی دووەم، جوتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، هەركاتێك بەغدا 320 ملیار دینارەكەی نارد حكوومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.

گوتەبێژی حكوومەت گوتی، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم بەپێی ئەو بەرنامەیەی هەیەتی كاری بۆ دەرفەتی كار و ڕەخساندنی كارسازی کردووە ئەو سیاسەتەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە كەرتەكانی وەبەرهێنان و پیشەسازی و بوارەكانی كشتوكاڵ وبازرگانی رەنگیداوەتەوە.

ڕوونی كردەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەنگاوی رەنگدانەوەی كار لە كوردستاندا دەكات بەشێوەیەك بتوانرێت سود لە توانا و بەرهەمی ناوخۆیی وەربگرێت بۆ ئەوەی هەم كەمترین هاوردە لە دەرەوەی هەرێم بكرێت.




وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 11557 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌