2390 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:03:58:16/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 54 ملیۆن و 941 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 326 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا  2390 حاڵەتی تووشبوون و 42 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە. 
تووشبوون گەیشتووەتە 521542 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 17887 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2390 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 673 لە بەغدا و 223 لە هەولێر و 220 دهۆك و 216 لە سلێمانی و 192 لە كەركووك و 107 لە سەڵاحەدین و 54 لە بەسڕە و 59 لە واست و 213 لە دیالە و نۆ لە نەجەف و 73 لە میسان و 59 لە بابل و 20 لە كەربەلا و 21 لە زیقاڕ و 80 لە دیوانییە و نۆ لە موسەنا و 55 لە ئەنبار و 107 لە نەینەوا.

هەروەها 2526 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 1210 لە بەغدا و 58 لە دهۆك و 94 لە كەركووك و 112 لە هەولێر و 62 لە سلێمانی، جیا لە تۆماركردنی 42 حاڵەتی مردن 10 لە سلێمانی و نۆ لە دهۆك و چوار لە هەولێر و دوو لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 521542 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 449565 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 11712 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 51 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌