مسته‌فا قه‌ره‌سوو كه به‌رپرسێكی باڵای ناو كه‌جه‌كه‌یه و به‌رده‌وام دوا قسه‌ی په‌كه‌كه له شكسته‌كانیان ده‌كات، جارێكی تر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان.
قه‌ره‌سوو كه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه و وا ناوی ده‌هێنرێ كه دوا قسه‌ی له‌كاتی شكسته‌كانی په‌كه‌كه بۆ ده‌مێنێته‌وه هێرشی كردووته سه‌ر پارتی و پێی وایه، كه پارتی له‌ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا حیساب بۆ خۆی ده‌كات و بۆ حزبه‌كانی تری ناكات.
مسته‌فا قه‌ره‌سوو كه له ته‌مه‌ندایه و پێشتریش باسی خه‌باتی په‌كه‌كه‌ی دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد
مسته‌فا قه‌ره‌سوو كه له ته‌مه‌ندایه و پێشتریش باسی خه‌باتی په‌كه‌كه‌ی دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن، له دۆخێكی شڵه‌ژاوی قسه ده‌كات، پێی وایه په‌كه‌كه خه‌بات دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تا كوردستان بكاته ئامانج.
ساڵی 2018 قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان وتارێكی لە رۆژنامەی یەنی ئۆزگیور پۆلیتیكا نووسیبوو، له‌وێ به ئاشكرا باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئیتر په‌كه‌كه خه‌بات دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به‌ڵام له‌و كاته‌وه بووه به گاڵته‌جاڕ كاتێك نه‌یتوانیوه له‌شوێنی خه‌باتی خۆیشیان كه باكوری كوردستانه بستێك خاك رزگار بكه‌ن
ئه‌و له‌ناو په‌كه‌كه هاوشێوه‌ی هاوڕێیه‌كانی به كه‌سێكی شه‌ڕانگێز ناسراوه، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه كه كوردستانیان شه‌ڕ به په‌كه‌كه ده‌فرۆشن.
چاودێرێكی سیاسیی بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی شه‌ڕانگێزی توندڕۆیی مسته‌فا قه‌ره‌سوو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و ڕێی پێ بدرێ په‌لاماری تاك به تاكی كوردستانیان ده‌دات.
هه‌روه‌ك نزكبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یشی له خاكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌ترسیی زانی، وه‌ك ئه‌و گوتی، "ئه‌وانه فێری تاریكین و نامۆن به خه‌ڵكی كوردستان".