نه‌خۆشی مه‌ترسیدار تووشی ماسی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌بێ و وریایی ده‌درێ لههێنانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی تشرینی دووه‌م، شادی حوسێن به‌رێوه‌به‌ری كشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، نه‌خۆشییه‌كی وه‌رزی له‌ناو به‌رهه‌می ماسی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نزیك گه‌رمیان بلاَوبووهتهوه، بۆیه داوامان له بازگه‌كان كردوه له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆبه‌رگرتن لههاوردهكردنیان.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماسیانه هاورده بكرێن له گه‌رمیانه‌وه ده‌برێن بۆ ناوچه‌كانی تری كوردستانیش، بۆیه ده‌بێ هه‌موو خواردنگه‌كان و هاوولاَتییان ئاگاداربن له‌هه‌ر جۆره ماسییه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هاورده كرابێ.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به‌پێویستی زانی لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ زیاتر تۆكمه بكرێن تا له حاڵه‌تی بینی هه‌ر ماسییه‌كی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.
به‌پێی ئاماری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤێته‌رنه‌ری له دیاله له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا نزیكه‌ی 400 هه‌زار ماسی تووشی نه‌خۆشی بوون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی