سبەی كتێب دەبێتە هاوڕێی بەردەوامی سلێمانی

:: PM:02:00:17/11/2020 ‌
بڕیارە سبەی دووەمین پێشانگای كتێب لە سلێمانی بكرێتەوە و 350 كۆمپانیا لە 15 وڵاتی جیاواز بەشدارن و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی تشرینی دووەم، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بەهاوكاری كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كردنەوەی دووەم پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانییان ڕاگەیاند.

زیاتر لە 350 كۆمپانیا و 15 وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن 
ئەو پێشانگایە بە ناونیشانی "كتێب هاوڕێی بەردەوامە" و زیاتر لە 350 كۆمپانیا و 15 وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن.

باسیان لەوە كرد، كردنەوەی پێشانگاكە زۆر گرنگە و جووڵەیەكی گەورە دەخاتە بازاڕی شاری سلێمانی و كوردستانەوە، هەزاران میوانی بیانی بەشداری تێدا دەكەن.

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لە 18ـی تشرینی دووەم دەست پێ‌ دەكات و تا 27ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.



وشە - رامیار جەواد