كاتێك تایلۆر سویفتی گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكایی ئاگادار ده‌بێته‌وه، ده‌بینێ ته‌واوی موزیكه‌كانی فرۆشراون به كۆمپانیایه‌ك، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ته‌واوی گۆرانی و موزیكی به‌رهه‌مه كۆن و نوێكانی بفرۆشێت و به ئاره‌زووی خۆی بڵاویان بكاته‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تایلۆر كه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری بواری گۆرانی و موزیكه، له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه پێشتر به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه "بیج ماشین گرووپ"، بێ ئه‌وه‌ی پرسی پێ بكرێت، ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی تایلۆری به كۆمپانیایه‌كی تر فرۆشتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی موڵكایه‌تیی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ دانه‌نراوه.
تایلۆر له‌ڕێی تویته‌ره‌وه ده‌ڵێ، ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه به‌بێ ئاگاداریی خۆم، به‌رهه‌مه‌كانم دێنه فرۆشتن، پێشتریش كه له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی بووم، به‌هه‌مانشێوه به‌بێ ئاگاداریی خۆم به‌رهه‌مه‌كانم فرۆشران.
ئه‌و كێشه‌یه‌ی تایلۆر دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و هونه‌رمه‌نده كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه، بۆیه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بكاته‌وه، به‌رهه‌مهێنه‌ری هونه‌ریی "سكوته‌ر بڕاون" هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی فرۆشتووه.
تایلۆر كه خاوه‌نی 10 خه‌ڵاتی جیهانیی "گرامی"یه، له تویته‌ره‌وه گوتوویه‌تی، "ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "شامروك هۆڵدینجه‌ز" ئاگادار كرامه‌وه، ئه‌وان ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی منیان له سكوته‌ر بڕاون كڕیوه‌ته‌وه". له ئێسته به‌دواوه دادگا له نێوان من و سكوته‌ر بڕاوندایه.
تایلۆر ئه‌لیسۆن سویفت كه گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكییه، له ساڵی 1989 له دایك بووه، هاوكات به نووسینی تێكستی گۆرانی ده‌ناسرێته‌وه. له ساڵی 2006دا یه‌كه‌مین گۆرانیی بڵاو كره‌وه و به‌دوایدا ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه و له بواری گۆرانیدا بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه. تا ئێسته شه‌ش ئه‌لبوومی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له چوار فیلمی سینه‌ماییدا به‌شداریی كردووه. هه‌روه‌ها ده‌یان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه.