شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا له‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه” زانیاری له‌سه‌ر باردۆخی عێراق و هه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا ده‌خاته‌روو، ئاماژه به‌پێشهاتی مه‌ترسی ده‌كات له داهاتوودا.
*بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌ستی پێ كردووه و كورد له ئێسته‌وه باج ده‌دات؟
جارێ زووه باس له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێ، چونكه نه لیسته‌كان و نه هاوپه‌یمانییه‌كان و پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردن دیار نییه. هه‌روه‌ها بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ته‌واوی ئه‌وه‌ی داوا كراوه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه پێم وانییه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی پارته سیاسییه‌كان ده‌ستی پێ كردبێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌ناو په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و په‌رله‌مه‌نتارانه راسته له خۆیان ده‌ترسن و ده‌زانن ده‌نگ ناهێننه‌وه.
*ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق له پێنجشه‌می رابردوو لایه‌نه سیاسییه‌كانی له پشت نه‌بوون؟
ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق رووی دا ته‌نیا پێكانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌بوو، به‌ڵكو ماوه‌یه‌كه سیاسه‌تێكی شۆڤێنی له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، نه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌به‌ری هه‌رێمی كوردستان بپێكێت، ئینجا له‌رێی داگیركردنی زه‌وی كورد له ناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و پێكانی ناوچه‌كانی كوردستان به مووشك و داگیركردن و سووتاندنی باره‌گای كوردستانییه‌كان له به‌غدا و ناوچه‌كانی تر، هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن سیاسه‌توانانی عێراق نه‌یانتوانییوه عێراقێكی وا بنیات بنێن له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی، به‌ڵكو باوه‌ڕیان به فیدڕاڵیی نه‌ماوه.
*عێراق دوای 2003 له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و رێككه‌وتن و هاوبه‌شی بدنیات نرا، ئه‌مه ماوه؟
ئه‌مانه بنه‌مای ده‌ستوورین و جێبه‌جێ ناكرێن، مانای وایه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی زۆر له‌باره‌ی ئه‌و بنه‌مایانه هه‌یه، حكوومی عێراق به‌ره‌و حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی توند هه‌نگاو ده‌نێت، روونتر ئه‌وه‌یه عێراق له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رووخاندایه، عێراقی یه‌كگرتوو بوونی نامێنێت.
كێشه‌كانی عێراق زۆرتر بووه، ته‌نانه‌ت ده‌بینن هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری ناكۆكی قووڵ له نێوانییاندایه. كه‌واته ئه‌و سیستمه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێسته یه‌كانگیر نابێت.
*بۆچی به‌شێكی سوننه له دژی هه‌رێمی كوردستان بوون؟
عه‌قڵی شۆڤێنی به‌شێكی سوننه له‌گه‌ڵ شۆڤێنی به‌شێكی شیعه یه‌ك ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستان بن.
ده‌گوترێ كورد هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ سوننه له لادانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه راسته؟
ئه‌وه‌ی من ئاگه‌دارم پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كێشه‌ی برا سوننه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی سوننه‌كان مه‌رجه‌عێكیان له‌ناو خۆیاندا نییه، ته‌نیا وه‌ك ژماره‌یه‌كی كه‌می په‌رله‌مان ماون، بۆیه كورد به‌رده‌وام گوتوویه‌تی "زۆرینه سوننه كێ بێت، كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆرینه‌یه‌ن، نابێت به لایه‌نگری لایه‌نێك له دژی لایه‌نێكی تر ". پێویسته خۆیان كێشه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
*له ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا هیچ بژارده‌یه‌ك له ناو سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ كراوه؟
ئه‌مه پێویستی به‌ناوه‌ندی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌یه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ئاماده‌ی خۆی بۆ رێككه‌وتن پێشان داوه ، له‌هه‌ردوولاش لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه و ده‌رفه‌تیش هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نی سیاسیی هه‌یه ده‌یه‌وێ كێشه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت روو بدات نه‌ك بیانه‌وێ هه‌رێم له قاڵب بده‌ن، ده‌یانه‌وێ حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی بپێكن.