قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری له پێشه‌نگی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمه و ئاماژه‌یش به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری كوردستان له له‌ندن، كه ئه‌مساڵ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو كردووه و باسی له‌كێشه ئابوورییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد و پلانه‌كانی حكومه‌تی بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌یان خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ چاكسازییه جۆراوجۆره‌كان به ئاراسته‌ی ده‌ربازبوون و بنیاتنانی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا.
حكوومه‌تی هه‌رێم كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووری خۆی له پشتبه‌ستن به نه‌وته‌وه بگۆڕێت بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار
"حكوومه‌تی هه‌رێم كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووری خۆی له پشتبه‌ستن به نه‌وته‌وه بگۆڕێت بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار" تاڵه‌بانی وای گوت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، حكوومه‌ت له هه‌وڵدایه ژینگه‌یه‌كی گونجاو و سه‌قامگیر بۆ كه‌رتی تایبه‌ت دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ پڕۆژه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد به‌م زووانه گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایه‌كی نوێی چاكسازی خانه‌نشینی ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی هاندانێكی باشتر بۆ ئه‌وانه‌ی له كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی باسیشی له تۆمار كردنی مووچه‌خۆران كرد له سیسته‌می بایۆمه‌تری و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو داتاكانی سیستمه‌كه به‌كارده‌هێنین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی حكوومه‌ت و تا ئێسته ناوی 16 هه‌زار و 500 مووچه‌خۆر ئاشكرا كراوه كه به شیوازێكی نایاسایی زیاتر له مووچه‌یه‌كیان وه‌رگرتووه.
له كۆتایشدا روونی كردووه‌ته‌وه كه "چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه، ئاماده‌یی خۆمان نیشانداوه بۆ رێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز، ڕازی بووین به هاوبه‌شیكردن و هاوئاهه‌نگی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه سنوورییه‌كان و ئاماده‌ین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان و وردبینی له داهاتی شه‌ش ساڵی ڕابردوو،.
هه‌روه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه هه‌موو داوایه‌كی ده‌ستووری و به‌جێ كه لێمان كرابێ قبوڵمان كردووه، بۆیه هیچ پاساوێكی تر نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه.