یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد له دوای 2003ه‌وه هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه، كه بیری نه‌ته‌وه په‌رستی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر عه‌ره‌بی شیعه و سوننه زاڵ بێ و دژی كورد یه‌ك بگرن و ئه‌و پێگه و هه‌ژموون و مافانه‌ی كه له دوای 2003ه‌وه به‌ده‌ستی هێناون، دژایه‌تی بكرێ و به زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب و بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی دژایه‌تی سه‌رجه‌م مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، به‌ڵام به دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی سوننه له‌لایه‌ن توركیا و قه‌ته‌ڕه‌وه بۆ دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه له عێراق، كێشه‌كانی عێراق قووڵتر ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان كۆتایی دێت.
ماڵپه‌ڕی "
كه‌نداو 365" له‌وباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئوسامه نوجێفی و سه‌ركرده سوننه‌كانی تری سه‌ر به توركیا و قه‌ته‌ڕ به پشتیوانی ده‌وحه و ئه‌نكه‌ره یه‌كخراون و ده‌یانه‌وێ جموجۆڵێكی سیاسی له به‌غدا دروست بكه‌ن و متمانه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ربگرنه‌وه، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته پشتیوانی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه ده‌كه‌ن، كه هه‌رێمێك بۆ سوننه دروست بكه‌ن، كه مووسڵ ناوه‌ند و پایته‌خته‌كه‌ی بێت، ئه‌مه له هه‌نگاوی داهاتوو كاری ڕژدی بۆ ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش هه‌یه، یه‌كلابوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌كانی كێشه له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه، ده‌رچوونی ئه‌نباره له پرۆژه سوننییهكه كه به بڕوای شوێنكه‌وتووانی قه‌ته‌ڕ و توركیا، سوننه‌كانی ئه‌نبار به‌شێكیان پشتیوانی سعوودیه‌ن و به‌شێكیشیان بوونه‌ته پاشكۆی لایه‌نه‌كانی شیعه.
هانی سوننه ده‌ده‌ن بۆ دروستكردنی هه‌رێم، ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه و واته دابه‌شكردنی عێراق
سه‌رچاوه‌كان له عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نوجێفی و هاوڕێكانی به ته‌واوه‌تی نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تی قه‌ته‌ڕ و توركیا ده‌كه‌ن له عێراق، كه به سیاسه‌تی
ئیخوانهكانیش ناوده‌برێ، به‌وهۆیه‌وه به‌شی زۆری حزبه‌كانی سوننه له‌و بزاوته كۆبوونه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ستی به هه‌نگاونان كردووه، بۆ متمانه وه‌رگرتنه‌وه له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، له‌و ئامانجه‌یش دا ئێران هاوڕای توركیا و قه‌ته‌ڕه و پێشبینی ده‌كرێ لایه‌نه‌كانی شیعه هان بدات كه بچنه پاڵ ئه‌و داوایه‌ی به‌ره‌ی نوجێفی و سوننه‌كان بۆ متمانه وه‌رگرتنه‌وه له حه‌لبووسی.
پێگه‌كه زانیاری ترسناكی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، نوجێفی له دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ كار ده‌كات بۆ دروستكردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ ئیخوان و توركیا له ناوچه‌كه و توركمانه‌كانیش به فشاری توركیا به ته‌واوی هاوڕای هه‌نگاوه‌كانی نوجێفی و لایه‌نه‌كانی تری سوننه‌ن و ئامانجیانه له مووسڵ و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین جۆرێك له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و هه‌رێم دروست بكه‌ن له چوارچێوه‌ی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێگه‌ی سوننه به‌هێز بكه‌نه‌وه و سیاسه‌ته‌كانی توركیایش به ته‌واوی بهێننه دی، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و توركیایش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه تاران پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا بكات و ڕێگری لێ نه‌كات، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی سنووری عێراق بێ و پرسی جیابوونه‌وه و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی تری لێ نه‌كه‌وێته‌وه.
به بڕوای ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا و قه‌ته‌ڕ به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستاندایه و هانده‌ر و پاڵنه‌رێكی به‌هێز ده‌بێ، بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری له به‌غدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی ئه‌و ڕه‌وته كێشه‌ی قووڵتر له به‌غدا دروست ده‌كات و حكوومه‌تی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان ناتوانن له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه ئه‌و دۆخه‌ی دێته ئاراوه به سوودی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ سوننه‌كانیش ببێته كێشه، ئه‌گه‌ر هاتوو بتوانن له‌گه‌ڵ سوننه‌كانیش له‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕێك بكه‌ون، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆره جیابوونه‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كانی عێراق زۆر نزیكتر ببێته‌وه و هه‌نگاوه‌كانی زۆر خێراتر ببێت.
گرفته‌كه له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست ده‌بێ و ئه‌گه‌ر كوردستان كه‌ركووك وه‌ربگرێته‌وه له سه‌ربه‌خۆی زۆر نزیكتر ده‌بێته‌وه
له‌و نێوه‌نده‌یش دا خواستی ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتوویی له دوای 2003ه‌وه كۆتایی دێ و كێكی عێراق له نێوان ئێران و توركیا و قه‌ته‌ڕ و سعوودیه دابه‌ش ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش كارێكی ئاسان و خێرا نابێت، به‌ڵكو ده‌وحه و ئه‌نكه‌ره پلانی ماوه درێژییان داناوه و به به‌رده‌وامی هه‌نگاو ده‌نێن و كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان له ڕێی نوجێفی و خه‌نجه‌ر و سه‌ركرده‌كانی تری سوننه ورده ورده بهێنرێته دی، زۆر به وردی ئاگه‌دارن كه ئه‌گه‌ر به خێرایی هه‌نگاو بنێن و پیلانه‌كه‌یان ئاشكرا ببێت، ئه‌وا وه‌ڵامی توندی شیعه و كوردیشی له‌وانه‌یه به‌دوادا بێت، به فشاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسی بودجه و ئابووری نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رچه‌ند گرفتی سیاسی و ناكۆكییه‌كان له به‌غدا قووڵتر ببنه‌وه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستاندایه و ئه‌وان ده‌توانن دووباره هه‌ستنه‌وه و ئابووری خۆیان به‌هێز بكه‌ن و له جاران زیاتر پێویستیان به به‌غدا نه‌مێنێت.