دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان سه‌رۆك كۆماری توركیا جارێكی تر بڕیاری توندكردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌ركرده‌وه، لیره‌ی توركی ئه‌مڕۆ به‌هاكه‌ی له ده‌ست دا.
له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له دابه‌زیندایه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووریی توركیای هێنده‌ی تر ناله‌بار كردووه و چه‌ندان ناڕه‌زایه‌تی له ناوه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی تشرینی دووه‌م، موراد سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی ترابزۆرن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های لیره، ئه‌مڕۆ دۆلاری ئه‌مه‌ریكا و یۆرۆ به‌رزترین نرخیان به‌رانبه‌ر لیره تۆمار كرد و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه."
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 772 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 917 لیره‌ی توركییه.
ڕوونی كرده‌وه، "هۆكاری سه‌ره‌كی كه وای كردووه نرخی لیره دابه‌زێته‌وه به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان، دوای بڕیاره تونده‌كانی ڕێكاری خۆپارێزی دێت له ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها هۆكاری دووه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، هۆكاری سێیه‌م كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه گه‌شتیارییه‌كان له دنیاوه بۆ توركیا و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه".
نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به لیره له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 سه‌رووی 520 لیره بووه، سه‌ره‌تای 2018 بریتی بووه له 375 لیره. ئه‌و نرخه له ساڵی 2017 بریتی بووه له 280 لیره، له ساڵی 2015 بریتی بووه له 266 لیره و له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی 200 لیره بووه.