حكوومه‌تی تره‌مپ له ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركوتكاری خۆپێشاندانه‌كانی ئێران هه‌ر یه‌ك له مه‌حموود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران و كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی تری سزا دا.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله جگه له مه‌حموود عه‌له‌وی دوو له جێگرانی و چه‌ند كه‌سێكی نزیك له عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانیش سزا دراون.
سزاكان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پێنراون و له لیستی ره‌شی وه‌زاره‌ته‌كه ناوی 10 كه‌س و به‌رپرس و 51 كۆمپانیای پێوه‌ندیدار به عه‌لی خامنه‌یی به‌رچاو ده‌كه‌ون.
رۆڵی زۆری هه‌بووه له سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و گرتنی خۆپێشانده‌ران.
وه‌زاره‌ته‌كه هۆكاری سزادانی وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێرانی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كان رۆڵی زۆری هه‌بووه له سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و گرتنی خۆپێشانده‌ران.
ئه‌وانه‌ی ناویان له لیسته‌كه‌دایه هه‌ر شتێكیان له ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت ئه‌وا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و بۆشیان نییه هیچ گه‌شتێكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
رۆیته‌رز نووسیویه‌تی له‌وانه‌یه ئه‌وه دواین گوشار بێت تره‌مپ به‌ر له جێهێشتنی كۆشكی سپی بیخاته سه‌ر ئێران.
به‌هۆی خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی رابردوو هه‌زار و 500 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژران.