نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه‌وه، هه‌موو رۆژێك چارتی گۆڕانكارییه‌كان به ره‌نگی سوور داخراوه.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ رۆژی دووشه‌م له ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه، تا نزیكه‌ی هه‌زار و 900 دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه رووی له دابه‌زین كردووه و ئێسته به هه‌زار و 862 دۆلار ده‌فرۆشرێت. به‌و پێیه له ماوه‌ی چوار رۆژدا به‌های زێڕ له هه‌ر ئۆنسێك نزیكه‌ی 40 دۆلار دابه‌زیوه.
هۆكاری سه‌ره‌كی دابه‌زینی نرخی زێڕ پێوه‌ندی به گه‌شه‌ی بازاڕ و زۆر گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ بازاڕه‌كانی دنیا هه‌یه به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دوو كۆمپانیای به ناوبانگی دنیا به فه‌رمی ئاشكرایان كرد، توانیویانه له به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
هۆكاری سه‌ره‌كی پاشه‌كشه‌ی به‌های زێڕی بۆ ئه‌و هه‌واڵانه گه‌ڕانده‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا بڵاو بوونه‌ته‌وه
كارزان وه‌فیق زێڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، به‌های هه‌ر مسقاڵێك زێڕی 24 عه‌یار به 374 هه‌زار دینار, 21 عه‌یار به 329 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 280 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت. ئه‌و زێڕنگره‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی پاشه‌كشه‌ی به‌های زێڕی بۆ ئه‌و هه‌واڵانه گه‌ڕانده‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا بڵاو بوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، هه‌رێمی كورستانیش پشت به نرخه جیهانییه‌كه ده‌به‌ستێت.
پێویسته بگوترێت له ئابی ئه‌مساڵ به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 80 دۆلار هه‌ڵكشابوو كه به به‌رزترین نرخ له مێژووی ئه‌و كانزایه هه‌ژمار ده‌كرێت.