ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق پێشنیاز ده‌كات، حكوومه‌تی عێراق بچووك بكرێته‌وه، بۆیه پێی باشه وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی تەنگژەی دارایی بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، دكتۆر عه‌لی ئه‌كره‌م به‌یاتی ئه‌ندامی باڵای ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر بڕیار دراوه سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆیان و دواتر نه‌مانی سوودی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، هه‌روه‌ها به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری عێراق و قه‌یرانی دارایی كه وڵاته‌كه‌ی تێكه‌وتووه، پێشنیاز ده‌كه‌ین ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی تر تێكه‌ڵ بكرێت."
زیاتر گوتی، "وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ته‌نیا له‌كاتی بوونی ئاواره‌كاندا پێویست بووه، ئیتر پێویستییه‌كی نه‌ماوه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت به‌گوێره‌ی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی عێراق ئێسته تێی كه‌وتووه، پێشنیاز ده‌كه‌ین ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه."
ئاماژه‌ی دا، "ده‌كرێ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تێكی خزمه‌تگوزاریدا تێكه‌ڵ بكرێت".
به‌پێی دواین ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌ره‌تادا ساڵی 2014 به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، شه‌ش ملیۆن هاووڵاتیی عێراق له ناوچه‌كانیان ئاواره بوون و تا ئێسته نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌سیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.