به‌تۆمه‌تی دزینی منداڵانی ساوا له كینیا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته سێ پزیشك ده‌گرێت كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته كار ده‌كه‌ن، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی "بی بی سی" و له راپۆرتێكدا ده‌ركه‌وتووه، چه‌ندان پزیشكی تر ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه تێكه‌ڵ كردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن "بی بی سی" بلاو كراوه‌ته‌وه، پۆلیسی كینیا سێ پزیشكی گرتووه كه تۆڕێكی دزینی منداڵی ساوا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، دواتر ئه‌و منداڵانه له‌ڕێی كلینكی نایاسایی ده‌فرۆشن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، ئه‌و منداڵانه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتیی له پایه‌ته‌ختی ئه‌و وڵاته "نیرۆبی" دزراون، دواتر له كلینكی نایاسایی به په‌ره فرۆشراون. به‌پێی راپۆرته‌كه، هه‌ر منداڵێك به بڕی 440 دۆلار فرۆشراون.
له‌باره‌ی منداڵه‌كانیشه‌وه روون كراوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی منداڵه‌كان له‌لایه‌ن ژنانی سه‌رشه‌قامه‌وه به ده‌ستی پزیشكه‌كان گه‌یشتوون، یان هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌وه دزراون. به‌پێی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان پزیشك و یاریده‌ده‌ری پزیشك ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه تێكه‌ڵ كردووه.
دواتریش راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی داوه، له نه‌خۆشخانه‌ی "كاكا لووسی" له پایه‌ته‌ختی كینیا له نیرۆبی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو گه‌نده‌ڵی هه‌یه.