فوئاد حوسێن سەردانی مۆسكۆ دەكات

:: PM:03:27:19/11/2020 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم مۆسكۆ رای گەیاند كە لە 25ی ئەم مانگەدا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی رووسیا دەكات و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا رووسییەكەی گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی هاوبەش دەكەن.
تاوتوێی چەند پرسێكی پێوەست بە دۆخی ناوچەكە و دنیا دەكەن
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەمڕۆ رای گەیاند، لەو سەردانەی حوسێن كە دوو رۆژ دەخایەنێت، هەردوو وەزیر تاوتوێی چەند پرسێكی هەنووكەیی پێوەست بە دۆخی ناوچەكە و دنیا دەكەن، بەتایبەتی دۆخی سووریا و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی هەرەیەك لە كەنداو و یەمەن.

روونی كردەوەن هەروەها لە 23ی ئەم مانگە لاڤرۆڤ چاوی بە محەمەد جەزاد زەریف، هاوتا ئێرانییەكەی دەكەوێت، كە چوارەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێرانە بۆ مۆسكۆ لە ماوەی ئەمساڵدا، روونی كردەوە، پێشبینی دەكرێت ئالوگۆڕی بۆچوون لەبارەی چەندان پرسی نێودەوڵەتی بكرێت، لەوانە دۆخی ناوچەی قەرەباغ و دۆسیەی ناوكی ئێران و دۆخی هەریەك لە سووریا و ئەفغانستان و كەنداو، جیا لەباسكردنی پێوەندیی بازرگانی و ئابووری و پڕۆژە هاوبەشەكانیان لە بوارەكانی وزە و گواستنەوە و هیتریش. 


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 54 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌