هارڵین بوودی، منداڵێكی ته‌مه‌ن 15 مانگه و به هۆی سه‌رنجڕاكێشیی رووخسار و شینیی چاوه‌كانیه‌وه، له ئێسته‌دا بووه‌ته هۆی په‌یداكردنی جه‌ماوه‌رێكی زۆر بۆ خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه پێگه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و منداڵه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینسراگرام، خاوه‌نی نزیكه‌ی 200 هه‌زار فۆڵه‌وه‌ره كه ئه‌وه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یییه له‌سه‌ر ئاستی منداڵانی تری هاوته‌مه‌نی خۆی.
كۆكردنه‌وه‌ی 200 هه‌زار فۆڵه‌وه‌ر له‌لایه‌ن هارڵین بوودی له كاتێكدایه، كه منداڵانی تری به‌ناوبانگی وه‌ك هاربه‌ر بێكهام كچی ڤیكتۆریا بێكهام كه ته‌مه‌نی پێنج ساڵه، خاوه‌نی 86 هه‌زار فۆڵه‌وه‌ره له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، یان كچه‌كه‌ی گۆرانیبێژ بیۆنسیه كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی پێنج ساڵه خاوه‌نی 97 هه‌زار فۆڵه‌وه‌ره، هاوكات كچه‌كه‌ی كیم كارداشیان كه ته‌مه‌نی سێ ساڵه خاوه‌نی 180 هه‌زار فۆڵه‌وه‌ره.
هۆكاری بوونی ئه‌و منداڵه به خاوه‌نی یه‌ك ملیۆن دۆلار، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداری پێكردنی و دانانی وێنه‌كانی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له رێكلام و چاپكراوه‌كانی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه به هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه بووه‌ته مایه‌ی راكێشانی سه‌رنجی پسپۆڕانی بواری رێكلام به لای خۆیدا، چونكه پێیان وایه ده‌توانێت كڕیار بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان رابكێشێت.