له چاوپێكه‌وتنێكی ''وشه'' له‌گه‌ڵ د. ئه‌حمه‌د وه‌دیع، پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌مار زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی نه‌خۆشی شه‌قیقه ده‌خاته روو، نه‌خۆشی شه‌قیقه چییه؟، له چ ته‌مه‌نێكدا سه‌رهه‌ڵده‌دات؟، له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه ته‌واوی نیشانه و هۆكاره‌كانی تووشبوون و چاره‌سه‌ری ده‌خاته ڕوو.
نه‌خۆشی شه‌قیقه چییه؟
شه‌قیقه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه باوانه‌ی كه خه‌ڵك گیرۆده‌ی بوون، بریتییه له سه‌رئێشه‌ی درێژخایه‌ن كه ناو به ناو سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات و به‌زۆری یه‌ك لای سه‌ر ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئازارێكی تووندیان، ڕه‌نگه دڵ تێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت
نه‌خۆشیی شه‌قیقه له چ ته‌مه‌نێك زیاتر بوونی هه‌یه؟
هه‌موو ته‌مه‌نێك دووچاری نه‌خۆشی شه‌قیقه ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌و نه‌خۆشییه هه‌یه، ته‌مه‌نێكی دیاریكراو بۆ شه‌قیقه نییه و ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه ده‌بن، به‌ڵام پزیشكان ده‌ڵێن، زیاترین كه‌س تووشی بووبێت ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووه.
نیشانه‌كان تووشبوون به شه‌قیقه چین؟
پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی شه‌قیقه حاڵه‌تێك هه‌یه پێی ده‌گوترێ ئورا ''aura''، ئه‌م حاڵه‌ته له 20 خوله‌ك بۆ سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت، كه تێیدا بینایی چاو نامێنێ و ده‌ست و قاچ و رووخسار سڕ ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك بێداچوونی ده‌رزییه‌ك پێیاندا، "به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك لای كه‌سه‌كه''، هه‌ندێك جاریش بیستنی نامێنێ و جووڵه‌ی بێ كۆنترۆڵ ئه‌نجام ده‌دات، دواتر نیشانه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئێشی لایه‌كی سه‌ر و ڕشانه‌وه و تێكچوونی بینین.
چاره‌سه‌ی شه‌قیقه چییه؟
نه‌خۆشی شه‌قیقه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه چاره‌سه‌رێكی كۆتایی نییه، چونكه وه‌ك شه‌پۆل دێ و ده‌ڕوات، بۆیه ئه‌وكاته نه‌خۆش ده‌بێ له‌كاتی هاتنی ئه‌و شه‌پۆله ئازاره، ده‌رمان بخوات بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام جگه له ده‌رمانیش خۆشۆردن به ئاوی گه‌رم چاره‌سه‌رێكی كاتی باشه بۆ نه‌خۆشییه‌كه، هه‌روه‌ها له‌كاتی هاتنی شه‌پۆلی ئازاری شه‌قیقه پێویسته بچیته شوێنێكی ئارام و هێمن كه ژاوه‌ژاوی نه‌بێ، تا ئازاره‌كه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ژاوه‌ژاو ئازاری شه‌قیقه زیاد ده‌كات و مه‌ترسی هه‌یه بۆ مێشك.
خاڵه‌كانی خۆپاراستن له شه‌قیقه؟
سه‌ره‌كیترین خاله‌كانی خۆپارێزی له‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه ئه‌مانه‌ن، خۆت دووربێخه‌وه له ده‌نگی به‌رز و ڕووناكی به‌هێز، له خواردنی شۆكۆڵاته و قاوه و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان و په‌نیر، ئه‌گه‌ر حه‌بی دژ به دووگیانبوون به‌كاردێنی لێی دوور بكه‌وه و بیگۆڕه به ڕێگایه‌كی تر بۆ نه‌هێشتنی دووگیانبوون، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆت به‌دوور بگره له كه‌شوهه‌وایه‌كی گه‌رم و ته‌ماویی، به‌مشێوه‌یه ده‌توانی خۆت بپارێزی له‌و نه‌خۆشییه.