پێشانگایەكی شێوەكاری لە قەڵادزێ كرایەوە

:: PM:07:30:19/11/2020 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری ڕاپەڕین، پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ ژمارەیەك هونەرمەندی شێوەكاری لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە.
 
سروە عبدوڵا، شێوەكار و یەكێك لە بەشدارانی پێشانگاكە بۆ "وشە" گوتی، بە دوو وێنە بەشداریم  لە پێشانگاكەدا كردووە و خۆشحاڵم ئەمجۆرە چالاكیانە بكرێتەوە و شێوەكاران بتوانن بەهرەی خۆیانی تیادا نمایش بكەن.
شێوەكاران لە نزیكەوە لەگەڵ هەوادارانیان ئاشنا بوون
زیاتر گوتی، بەمشێوەیە شێوەكاران دەتوانن زیاتر لە رووەكانی مادی و معنەوەی سوودمەند بن و لەگەڵ هەوادارانی خۆیان لە نزیكەوە ئاشنا بن.

هەڵۆ عومەر، بەشدارێكی پێشانگاكە بۆ "وشە" گوتی، هەر كار و چالاكییەكی هونەری و هزری و ئاینی یان هەر بوارێكی تر لە هەر وڵات و شار و كۆمەڵگایەك ئەنجام بدرێت، نیشانەی ڕۆشنبیری و بەروپێشچوونی ئەم كۆمەلگایەیە، ئەم كار و چالاكییانە وا دەكات ئەم كۆمەڵگایە لە بازنەیەكی داخراودا بێتە دەرەوە و بەرەوپێشچوونی تەواو بە خۆیەوە ببینێت. 

زیاتر گوتی، پێم وایە هەر وڵات و شارێك لەو كار و چالاكییانە دووربێت، بەرەو داڕووخانی هزری و تازەگەرایی و هونەری دەڕوات، ئەوەی ئەمڕۆ لە قەڵادزێ ئەنجام درا، وەك هاووڵاتییەكی شارەكە زۆر پێی خۆشحاڵم و شتێكی زۆر ناوازە و جوان بوو و شایەنی رێز و سوپاسە. 

قەڵادزێ/ سابات عومەر



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل