ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی ئه‌میری قه‌ته‌ڕ و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا، كه خۆیان به هاوڕێ كاتی ته‌نگانه ناو ده‌به‌ن، له ڕێی سواربوونی شه‌پۆلی ئیخوانه‌وه ده‌یانه‌وێ هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاتانی ئیسلامی بسه‌پێنن، ئێسته‌یش له لیبیاوه تا ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ستیان له هاوكێشه سیاسییه‌كان و جه‌نگ و ململانێكان تێكه‌ڵ كردووه و ڕۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن، له تێكدانی وڵاتان و گۆڕینیان بۆ سیسته‌می ئیسلامی ئیخوانی و جێگیركردنی هه‌مان حوكمی سه‌رده‌می محه‌مه‌د مرسی له میسڕ.
ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه له كێشه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه‌ته سنوورێك كه زۆرێك له وڵاتانی ڕۆژئاوایشی نیگه‌ران كردووه، چونكه له لیبیا و سووریا و قوبڕس و عێراق و یه‌مه‌ن و شه‌ڕی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجانیش ڕۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ریان هه‌یه و به یاریزانی سه‌ر ته‌ختی شه‌تڕه‌نج له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێن و ده‌یانه‌وێ له ڕێی تۆڕی ئیخوان موسلیمین كه به هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی بڵاو بووه‌ته‌وه، به ته‌واوی هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاتانی ئیسلامی بسه‌پێنن.
كاتێك چوار وڵاته‌كه واته میسڕ و به‌حرێن و ئیماڕات و سعوودیه گه‌مارۆیان خسته سه‌ر قه‌ته‌ڕ، زۆرێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و جیهان به بێ ویژدان ناویان ده‌بردن، كه عه‌ره‌ب براكانی خۆیان له قه‌ته‌ڕ برسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام نهێنییه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوون، چونكه ئه‌و چوار وڵاته دۆسیه و به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌به‌ر ده‌ست بوو، كه قه‌ته‌ڕ له ڕێی ئیخوان موسلیمین و كه‌ناڵی جه‌زیره‌وه به پشتیوانی توركیا، ده‌ستی له پشت خرۆشانی جه‌ماوه‌ری له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بووه، له‌وكاته‌ی له 2010ه‌وه به‌هاری عه‌ره‌بی له توونس و دواتریش له میسڕ و لیبیا و سووریا و یه‌مه‌ن و وڵاتانی تر ڕووی دا، ئامانجی ئه‌وان بریتی بوو له گۆڕینی ڕژێمی عه‌لمانی ئه‌و وڵاتانه و هێنانه سه‌ر حوكمی ئیخوانه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆیشیان ڕێبه‌رایه‌تی ئیخوان ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه وڵاته‌كان وه‌كو ئه‌وه ده‌مایه‌وه كه له ژێر حوكم و كۆنتڕۆڵی ئه‌واندا بێت، ئه‌و نهێنیانه بۆ چوار وڵاته‌كه ڕوون بووه‌وه، بۆیه به‌رگه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی ده‌وحه و ئه‌نكه‌ره‌یان نه‌گرت، كه تارانیش به ته‌واوی پشتیوانی لێ ده‌كرد، ناچاربوون هه‌ڵوێست له دژی قه‌ته‌ڕ وه‌ربگرن.
اله لیبیاوه تا ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیایان خستووه‌ته ناو كێشه و ململانێوه
له میسڕ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانیان كه حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان به‌رز بكه‌نه‌وه و بیهێننه سه‌ر شانۆی سیاسی، به‌ڵام دواتر له ڕێی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا به سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، ئێسته له لیبیا به‌هه‌موو تواناوه پشتیوانی حكوومه‌تی ئیسلامی لیبیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته له‌مه‌یش دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دۆخی لیبیا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
له سووریا هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆیان خسته‌گه‌ڕ، تا له ڕێی ئۆپۆزسیۆن و دواتریش گرووپه‌كانی به‌ره‌ی نووسڕه و ڕزگاری شام و گرووپه توندڕۆكانی تر حكوومه‌تی به‌عسی سووریا بڕووخێنن، ئه‌مجاره ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سووریا بنیات بنێن، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانی پووتین و هاتنی هێزه‌كانی ڕووسیا بۆ پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د و حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌م خه‌ونه‌یشی لێ زڕاندن و تا ئێسته نه‌توانراوه ئه‌سه‌د له كار دوور بخرێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سووریایش كه پێشتر له ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بوون، ئێسته كه‌وتوونه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی سووریا و به ته‌واوی شكستیان خواردووه.
له ڕاستیدا یه‌كێك له‌و خاڵانه‌یشی كه ده‌ستی ئه‌ردۆغانی به‌رانبه‌ر به ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و هیچ هۆشدارییه‌كیان به هه‌ند وه‌رناگرێت، به‌هۆی پشتیوانی قهتهڕهوهیه له ئه‌نكه‌ره، چونكه ئه‌ردۆغان ترسی داڕمانی ته‌واوه‌تی ئابووری وڵاتی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ كه یه‌كێكه له به‌هێزترین وڵاتانی ئابووری له دنیا، ده‌توانێ له هه‌ر كات كۆمه‌كی بكات و هاوكێشه‌كان پێچه‌وانه بكاته‌وه، به‌ڵام ئایا كاتێك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا فشار بخه‌نه سه‌ر توركیا و گه‌مارۆی بخه‌نه سه‌ر، قه‌ته‌ڕ به‌رگه‌ی سیاسه‌ت و فشار و گه‌مارۆی ڕۆژئاوایش ده‌گرێ، ئه‌مه بۆخۆی سه‌ركێشییه‌كه و تا ئێسته یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
له ڕێی ئیخوانی موسلمینه‌وه ده‌یانه‌وێ هه‌ژموون به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی بسه‌پێنن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ریه‌ك له
ته‌میم و ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامن له دۆستایهتییهكهیان و به ڕاوێژی یه‌كتر توركیا ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری قوبڕس و ئاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كردووه و هاوكات به پاره‌ی قه‌ته‌ڕیش پشتیوانی له ئازه‌ربایجان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی ناگۆرنۆ كه‌ره‌باخ بخاته سنووری ئازه‌ربایجانه‌وه كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی مسوڵمانن، ئایا هاوڕێیه‌تی سه‌رۆكی ئه‌و دوو وڵاته چاره‌نووسی خه‌ڵكی هه‌ردوو وڵات به كوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌مه ماوه‌ته‌وه بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی بایدن و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیا، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌موو ئه‌و پیلان و ستراتیجانه‌ی ده‌وحه و ئه‌نكه‌ره دایانڕشتووه ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه و له دوو هاوڕێی متمانه به‌یه‌كتری یه‌كتر، ئه‌ردۆغان و ته‌میم به‌هۆی كێشه‌ی ئابوورییه‌وه بكاته‌وه دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كتر.