له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان به تایبه‌تی و ته‌واوی وڵاتان به گشتی، سیسته‌می په‌روه‌رد و خوێندنیان تووشی گرفتی گه‌وره بووه، ئه‌مه‌یش ده‌خوازێت، كه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به خستنه خزمه‌تی ته‌كنه‌لۆجیاوه، بیر له گۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندن و پێشخستنی زیاتری بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی زانستی مرۆڤ به‌رده‌وام بێ و سه‌رمایه‌ی مرۆیی زۆر زیاتر پێش بخرێ، كه له ئاست پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان بێت، كه ئه‌مه‌یش به بڕوای ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، تاكه چاره‌سه‌ر و ڕێی پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه و وڵاتێكه.
كاتێك وڵاته‌كه‌ت سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی دواكه‌وتووی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی زۆرترین سامانی سروشتیش بیت، ئه‌وا هه‌میشه وڵاتێكی هه‌ژار بوونی ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك سیسته‌می په‌روه‌رد و فێركردن و خوێندنت له لووتكه‌دا بێ، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ت هه‌مووی به‌رده‌ڵان و خاكێكی بێ سامانی سروشتی و ده‌شتی به پیت بێت، ئه‌وا ده‌توانرێ له ڕیزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان بن، ئه‌مه ئه‌و هاوكێشه‌یه كه له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی سه‌لماند، كه مرۆڤ ناوه‌ندی كار له‌سه‌ركردن و وه‌به‌رهێنانه، نه‌ك هیچ بوارێكی تر، كاتێك وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌كرێ، ئیتر هه‌موو شتێك به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ و ته‌نگژه و گرفت و كێشه‌كان كۆتاییان دێت.
له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو چه‌ندان نموونه‌ی زیندووی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م هه‌یه، كه توانیان هێنده پێش بكه‌ون، كه بچنه ڕیزی وڵاتانی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه و ببن به ئابووری به‌هێز له دنیا، ئه‌وانه‌یش بریتین له سه‌نگاپوور و مالیزیا و سوڵتاننشینی عومان، تاكه نهێنی سه‌ركه‌وتنیشیان بریتییه له په‌ره‌پێدانی سیسته‌می خوێندن و فێركردن و په‌روه‌ر و زانست، ئیتر ئه‌مه وایكرد گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی گۆڕانكاری له نێو كۆمه‌ڵگه دروست ببێ و نه‌وه‌ی داهاتوویان زۆر پاك و پێگه‌یشتوو و گه‌شه‌سه‌ندووانه شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان و داهێنانی مه‌زن و كاری زۆر ناوازه ئه‌نجام بده‌ن و وڵاته‌كانیان هێنده پێش بخه‌ن كه له خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌ی هیچ كه‌س بوونی نه‌بوو، كه ئه‌و وڵاتانه به‌مجۆره پێش ده‌كه‌ون و ده‌گه‌ن به لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن.
وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر مرۆڤ، سووده‌كه‌ی بۆ وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌كان له هه‌موو شتێك زیاتره
ئێسته له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا، سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كان و وڵاتانی جیهان تووشی گرفت و كێشه بووه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌كان هه‌مووی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ترن بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه، بۆیه كامه وڵات زووتر سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنی به ئه‌لیكترۆنی كرد، ئه‌وا پێش وڵاتانی تری دنیا ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه منداڵه‌كان و گه‌نجانی دوا ناكه‌ون له فێربوون و به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن.
نموونه‌یه‌كی زیندووی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك كه خه‌ریكه ده‌بێته یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی دنیا، بریتییه له وڵاتی
ئه‌نده‌نووسیا له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو هه‌موو توانا و سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و پێشخستنی كه‌رتی خوێندن و په‌روه‌رده چڕكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه، ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری ساڵ دوای ساڵ كه‌متر ببێته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌كه وریا و شاره‌زا و چاوكراوه‌تر ببن و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانست و په‌روه‌رده‌یه‌كی مۆدێرن گه‌وره بكرێن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه هه‌مووان له‌وه دڵنیا بن، داهاتووی ئه‌نده‌نووسیا بریتی ده‌بێ له یه‌كێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا، له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو دا.
به دیارییكراوی پرۆسه‌ی سه‌رنج چڕكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌نده‌نووسیا له‌سه‌ر خوێندن بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌و ساڵه ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك و چوونیان بۆ پرۆسه‌ی خوێندن 31% زیادی كرد و ئه‌م ڕێژه‌یه‌یش ساڵ دوای ساڵ زیاتر و زۆرتر ده‌بێت، زۆرترین بودجه‌ی حكوومه‌تی وڵات بۆ بواری په‌روه‌رده و خوێندن و گه‌شه‌پێدان ته‌رخان كراوه، ئه‌وان به ڕوونی له‌وه گه‌یشتوون، كه بێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار، وڵاتێكی خاوه‌ن ئابووری به‌هێز و ژێرخانێكی تۆكمه و پێشكه‌وتوو هه‌رگیز بوونی نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه پاره و سامانی خۆیان له بواری پێشخستنی مرۆڤ ده‌خه‌نه خزمه‌ته‌وه.
ئه‌نده‌نووسیا له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو به‌شی زۆری بودجه بۆ سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده خه‌رج ده‌كات و له داهاتوو ده‌بێته وڵاتێكی پێشكه‌وتووی دنیا
نورح یارو گه‌وره پسپۆری بواری فێركردن و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه وه‌ك نوێنه‌ری بانكه‌كه له ئه‌نده‌نووسیا كار ده‌كات، له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، به هه‌مان ئه‌و بڕه‌ی كه قوتابییان فێری زانست و زانینی تازه ده‌كرێ، توانا و بڕی به‌رهه‌م و داهێنانیان زیاتر و فره‌وانتر ده‌بێت، ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌نده‌نووسیا له ڕێی سیسته‌می خوێندنه‌وه، كه به‌هۆی گرنگی پێدانی له چاو وڵاتانی ناوچه‌كه كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر بووه، ته‌نانه‌ت له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایش، بۆیه گه‌نجانی ئاماده‌ن بچنه نێو بازاڕی كار و توانایه‌كی زۆر باشیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نده‌نووسیا پێش بخه‌ن و گه‌شه‌ی ئابووری و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی بێ وێنه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌مانه‌یش ته‌نیا و ته‌نیا به‌رهه‌می زانست و زانین و خوێندن و فێركردنه.