بڕیاره ئهمڕۆ توانا ئەمین نووسەر و وەرگێڕ و کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر لە پێشانگای کتێب لە سلێمانی کۆڕێکی هاوبەشی تێکست خوێندنەوە و واژووکردنی بەرهەمەکانیان سازبکەن و خوێنەرانیش دەتوانن بە واژووی نووسەران بەرهەمەکانیان بەدەست بهێنن.
توانا ئەمین و کەژاڵ ئەحمەد لە بانگهێشتنامەیەکدا ئاماژەیان کردووە، ئهمڕۆ هەینی 20ى تشرینى دووهم، لە پێشانگای کتێب لە سلێمانی، کە بە بەشداری 15 وڵات و 400 ژووری فڕۆشتنی کتێب بەڕێوەدەچێت، کۆڕێکی هاوبەشی تێکست خوێندنەوە و واژووکردنی بەرهەمەکان بۆ هەردوو نووسەر سازدەکرێت.
ڕوونكراوهتهوه، "لەو کۆڕەدا نزیکەی 20 کتێبی توانا ئەمین لە نووسین و وەرگێڕان ئامادە دەبێت و خوێنەران دەتوانن بە واژووی نووسەرەوە بەدەستیان بهێنن، کۆڕەکەیش ئهمڕۆ هەینی سهعات 2:30 خولەکی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت."
ڕۆژى چوارشەم 18ى تشرینى دووهم، دووەمین پێشانگای سلێمانی بۆ کتێب دەستی بەکارەکانی کرد و 227 ناوەند بە 45 هەزار ناونیشان لە 17 وڵاتی دنیاوه بەشدارییان تێدا کردووە. بڕیاریشە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوامی هەبێت.