هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕای گەیاندووه، لە 24 سهعاتى ڕابردوودا 58 تووشبووی نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستنیشانکراون و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئهمڕۆ ههینى 20ى تشرینى دووهم، جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا به "وشه"ى ڕاگهیاند، ئەمڕۆ 58 تووشبووی نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە 31 کەسیان لە ڕەگەزی نێر و 27 کەسیشیان لە ڕەگەزی مێ بوونه، چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە كراوه، 27 نەخۆشی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە و گهڕێندراونهتهوه ماڵهوه.
بەپێی دواین ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، تا ئێسته شهش ههزار و 478 تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون و 932 نەخۆش چاکبوونەتەوە و 172 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.