ئه‌مڕۆ هه‌ینی بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ویلایه‌تی جۆرجیا بۆ دووه‌مجار كۆتایی هات و دوا ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش له‌و ویلایه‌ته جارێكی تر سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدنی پشتڕاست كرده‌وه و هیچ گومانێكی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه نه‌هێشته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ویلایه‌ته‌كه‌یش به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجامه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و كۆتایی به ده‌نگۆكان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و ویلایه‌ته هێنرا.
سكرتێری ویلایه‌تی
جۆرجیا براد رافنسبێرگه‌ر له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی دووه‌م بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ویلایه‌تی جۆرجیا كه به ده‌ست ده‌نگه‌كان ژمێردراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌سه‌ر ژماره‌كان كراوه، ده‌رئه‌نجامه‌كان دووباره سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدنیان له هه‌ڵبژاردنی سێ تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر دووپات كرده‌وه.
به گوێره‌ی دوا ده‌رئه‌نجام، جۆ بایدن به 14 هه‌زار ده‌نگ له پێش دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێسته و كاندیدی كۆمارییه‌كانه‌وه‌یه و به‌مشێوه‌یه‌یش 16 نوێنه‌ری تری كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ بایدن زیاد بوو و ئێسته بایدن 306 نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردنی بردووه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ردا دۆناڵد تره‌مپ ته‌نیا 236 نوێنه‌ری مسۆگه‌ر كردووه، له كاتێكدا بۆ بوون به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به 270 یان زیاتر نوێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه.
سه‌رچاوه‌كان له‌و ویلایه‌ته‌كه به ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه، كه دۆناڵد تره‌مپ شكستی خواردووه، له هاندانی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی ویلایه‌ته‌كان كه ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، له كاتێكدا زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ده‌ستی كۆمارییه‌كاندایه، به تایبه‌ت له ویلایه‌تی جۆرجیا و میشیگان.