نووسینگه‌ی یونسێف له عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، دۆخی گه‌نجان و منداڵانی عێراق له مه‌ترسیدایه و له هه‌موو توێژه‌كانی تر زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی و هه‌ژاری له‌سه‌ره و ئه‌مه‌یشی به دۆخێكی كاره‌ساتبار بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ناوبردووه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ژماره‌ی منداڵان و ڕوواڵان كه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به مه‌ترسی هه‌ژاری و له ده‌ستدانی مافه‌كانیان و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان له هه‌موو توێژه‌كان زیاتره، پێشبینی ده‌كرێ له هه‌ر پێنج منداڵێك دوانیان تووشی نه‌خۆشی و هه‌ژاری ببنه‌وه، واته پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ناكرێ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ببن.
له‌باره‌ی هۆ و ئه‌گه‌ری تووشبوونی منداڵانی عێراق به زۆرترین نه‌خۆشی و هه‌ژاری و برسیه‌تی، یونسێف ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه بێكاری و فشاری زۆری دارایی و نه‌بوونی خێزانه‌كان له عێراق و نه‌توانینی ڕه‌وانه‌كردنی منداڵان بۆ خوێندن و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی باش، سه‌ره‌كیترین ئه‌و هۆكارانه‌ن، كه منداڵانی عێراق تووشی مه‌ینه‌تی زۆر ده‌كه‌نه‌وه.
ئیرینا فویاكوفا سۆلۆرانۆ نێرده‌ی تایبه‌تی یونسێف له عێراق له‌وباره‌وه گوتی، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌ندامی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پاراستنی مافه‌كانی منداڵ، بۆیه پێویسته پابه‌ند بێ به په‌یماننامه‌كه و ماف و پێویستییه‌كانی منداڵان ده‌سته‌به‌ر بكات.