بڕیاره دوو كۆمپانیای چینی به بڕی 32.7% پشكه‌كانی كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه یه‌كی عێراق بكڕنه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر حكوومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئیكسن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه‌یه كردووه، به‌ڵام به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئیكسن مۆبیل له عێراق، ئێسته ئه‌و دوو كۆمپانیا چینییه ده‌هێنرێنه عێراق و شوێنی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌گرنه‌وه.
به‌رپرسێكی تایبه‌ت له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه ناوی كۆمپانیاكانی چین كه شوێنی ئیكسن مۆبیل له كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه یه‌ك ده‌گرنه‌وه، ئاشكرا نه‌كراوه، تا به ته‌واوی گرێبه‌سته‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، به واژووكردنی گرێبه‌سته‌یش گورزێكی گه‌وره به‌ر هه‌ژمون و پێگه‌ی ئیكسن مۆبیل له عێراق ده‌كه‌وێت.
له ساڵی 2010 به‌غدا گرێبه‌ستی له‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه‌یه له‌گه‌ڵ ئیكسن مۆبیل كردووه
تا ساڵی 2010
ئیكسن مۆبیل به گه‌وره‌ترین و سه‌ره‌كیترین كۆمپانیای نه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرا كه زۆرترین گرێبه‌ستی له‌باره‌ی كێڵگه جیا جیاكانی نه‌وت له عێراق واژوو كردووه، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی تایبه‌ت به كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه یه‌كیش له 2010 واژوو كراوه، ئێسته‌یش به ره‌زامه‌ندی ئیكسن مۆبیل پشكه‌كانی ده‌درێته كۆمپانیاكانی چین و ئه‌مه‌یش به پاكشهیهكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌شێكه له پلانی چینیش بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سێكته‌ری ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕۆژئاوا ده‌ستی باڵایان تێیدا هه‌یه.
كێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه یه‌ك به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌كانی نه‌وت له جیهان هه‌ژمار ده‌كرێ و بڕی 20 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه و تا ئێسته‌یش ڕۆژانه كه‌متر له 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.