دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی كۆرۆنا، نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا ڕووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش كه‌مترین هاووڵاتی زێڕ ده‌كڕن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م، دیار فه‌رهاد باڵه‌كی له زێڕنگری سه‌رباز به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هواڵی دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی زێڕ پێنج هه‌زار دیناری عێراقی دابه‌زی، ئه‌گه‌رچی پێشتر پێشبینی كرابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره هه‌واڵه نرخی زێڕ زۆر دابه‌زێت."
زیاتر گوتی، "بازاڕی فڕۆشتنی زێڕ زۆر لاواز بووه، كه‌متر هاووڵاتی له بازاڕه‌كاندا هه‌وڵی كڕینی زێڕ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی كه هه‌شه بازاڕه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه هاوسه‌رگیریان كردووه و بۆ نیشانكردن گواره‌یه‌ك یان ئه‌ڵقه‌یه‌ك ده‌كڕن و له چه‌ند شتێكی بچووك تێپه‌ڕ ناكات".
ڕوونی كرده‌وه، پێشبینی هیچ ناكه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كان زۆر خێران و هه‌ندێك ڕووداوی سیاسی و ته‌ندروستی و ئابووری هه‌یه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی نرخی زێڕ هه‌یه.
پێویسته بگوترێ له ئابی ئه‌مساڵ به‌های هه‌ر ئۆنسێك زێڕ بۆ دوو هه‌زار و 80 دۆلار هه‌ڵكشابوو كه به به‌رزترین نرخ له مێژووی ئه‌و كانزایه هه‌ژمار ده‌كرێت.