دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا تا 20ی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه و دوای ئه‌و كاته ده‌بێت به یه‌كجاری ماڵئاوایی له كۆشكی سپی بكات. پرسیار له‌وه‌دایه تره‌مپ دوای ئه‌م دۆڕانه چی ده‌كات و خه‌ریكی چ كارێك ده‌بێت؟
دۆناڵد تره‌مپ ده‌توانێ خه‌ریكی پێشكه‌شكردنی وتار له كۆنفرانسه جیاوازه‌كان بێت كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاته بۆ ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كۆشكی سپی جێ ده‌هێڵن یان ده‌كرێ بیره‌وه‌رییه‌كانی بنووسێته‌وه یان كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره دابمه‌زرێنێت.
جیمی كارته‌ر دوای كۆشكی سپی رووی له كاری خێرخوازی كرد، جۆرج ده‌بلیو بۆشیش به‌دوای وێنه‌كێشان كه‌وت
جیمی كارته‌ر دوای كۆشكی سپی رووی له كاری خێرخوازی كرد، جۆرج ده‌بلیو بۆشیش به‌دوای وێنه‌كێشان كه‌وت، به‌ڵام تره‌مپ له هه‌ر سه‌رۆكێكی تر جیاوازه و هێشتا به وردی دیار نییه چی ده‌كات.
دووباره خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
هێشتا ته‌مه‌نی سیاسی دۆناڵد تره‌مپ ته‌واو نه‌بووه و پێده‌چێت ئه‌و هاوشێوه‌ی گروور كلیلوه‌ند جارێكی تر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات. كلیلوه‌ندیش دوای چوار ساڵ سه‌رۆكایه‌تی شكستی خوارد، به‌ڵام دواتر چوار ساڵ چاوه‌ڕوانی كرد و دیسان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد و بۆ خولێكی تر بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
له 1892 دیسان به‌شداری كرد و له ساڵی 1893 بۆ خولێكی تر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.
كلیلوه‌ند له ساڵی 1885 بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی 1888 دۆڕاندی، به‌ڵام له 1892 دیسان به‌شداری كرد و له ساڵی 1893 بۆ خولێكی تر ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی له ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه كراوه هیچ كه‌س ناتوانێت زیاتر له دوو خول ببێته سه‌رۆك، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه ئه‌و دوو خوله هه‌ر ده‌بێت له دوای یه‌كتر بێت، كه‌وایه به پێی ده‌ستوور تره‌مپ بۆی هه‌یه له ساڵی 2024 به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات.
ئه‌گه‌ری زۆره تره‌مپ دووباره به‌شداری بكاته‌وه
راوێژكارانی پێشتری دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری زۆره تره‌مپ دووباره به‌شداری بكاته‌وه. تره‌مپ خۆی زۆری حه‌ز له ده‌سه‌ڵاته و لایه‌نگریشی زۆره و له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دۆڕاندی، به‌ڵام 71 ملیۆن و 500 هه‌زار ده‌نگی ه‌ێنا كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆره.
هه‌روه‌ها گومان ده‌كرێت تره‌مپ خۆی بۆ خولێكی تر نه‌پاڵێوێت، به‌ڵام پاڵپشتی له كوڕه گه‌وره‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته بپاڵێوێت.
پاراستنی ئیمپراتۆری بازرگانی
پێش ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ بێته ناو سیاسه‌ته‌وه له بازاڕی موڵك و خانووبه‌ره كه‌سێكی چالاك بوو و به ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانیش هه‌ژمار ده‌كرا كه له‌رووی پێدانی ناوی بازرگانی سوودی لێ وه‌رده‌گیرا.
تره‌مپ 400 ملیۆن دۆلار قه‌رزداره و ساڵی داهاتوو ده‌بێت بیداته‌وه هه‌رچه‌نده خۆی گوتوویه‌تی ئه‌و قه‌رزه رێژه‌یه‌كی كه‌می داهاتیه‌تی. دامه‌زراوه‌ی تره‌مپ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك هوتێل و یاریگای گۆڵفه.
له به‌ریتانیا، دوبه‌ی و ئه‌نده‌نووسیاش كۆمه‌ڵێك یاریگای گۆڵفی هه‌یه.
له مۆمبای، ئیستانبوڵ، فیلیپین و واشنتن كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه و هوتێل و موڵكی به ناوی تره‌مپ هه‌یه و له به‌ریتانیا، دوبه‌ی و ئه‌نده‌نووسیاش كۆمه‌ڵێك یاریگای گۆڵفی هه‌یه.
به‌شێك زۆر له سامانی تره‌مپ بۆ بواری گه‌شتوگوزار و وه‌رزش بووه و كۆرۆناش زیانێكی زۆری به‌و كه‌رته گه‌یاندووه و ده‌گوترێت لانی كه‌م یه‌ك ملیار دۆلار له داهاتی تره‌مپ كه‌م بووه‌ته‌وه.
پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاو كرده‌وه تره‌مپ له 10 ساڵدا هیچ باجێكی به حكوومه‌ت نه‌داوه و گوتوویه‌تی زیانی كردووه، بۆیه نابێت هیچ باجێك بدات.
براندی ئیڤانكا تره‌مپی كچی دۆناڵد تره‌مپیش دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت به راوێژكاری باوكی له كۆشكی سپی پاشه‌كشه‌ی كرد و كه‌س له‌و برانده ناپرسێته‌وه.
تا ئه‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، سه‌رجه‌م كاره‌كانی دامه‌زراوه‌ی تره‌مپ له لایه‌ن هه‌ردوو كوڕه‌كانی به‌ڕێوه چوون خه‌رچه‌نده ئه‌وانیش به ته‌واوی تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بووبوون.
راگه‌یاندن
تره‌مپ پشتریش له كاركردن له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆن و میدیاكان ئه‌زموونێكی زۆری هه‌بووه و ته‌نانه‌ت داهاتێكی باشیشی له‌م كاره‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه، بۆیه‌ش یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی له‌وانه‌یه تره‌مپ دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی بیكات كاركردن بێت له ناو میدیا یان خۆی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی بنیات بنێت و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان رێك بكه‌وێت.
گومانی تێدا نییه كه‌ناڵه‌كه‌ی تره‌مپ بینه‌رێكی زۆری ده‌بێت.
هێنری شیفه‌ر یاریده‌ده‌ری جێبه‌جێكردنی كۆمپانیای كیو ئێسكۆرز ده‌ڵێت گومانی تێدا نییه كه‌ناڵه‌كه‌ی تره‌مپ بینه‌رێكی زۆری ده‌بێت.
ئه‌و پێی وایه یه‌كێك له خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ ئه‌و گێره و كێشانه‌یه به‌رده‌وام دروستیان ده‌كات و له ناو میدیاش به هه‌مان رێكار ده‌توانێت سه‌ركوتن به‌ده‌ست به‌ێنێت.
هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی نیوزمه‌كس و كه‌ناڵی یه‌كی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكا له‌وانه‌یه بتوانن هاوكارێكی باشی تره‌مپ بن.
نیوز مه‌كس كه‌ناڵی دڵخوازی تره‌مپه و ئه‌وانیش كه‌یفیان به تره‌مپ دێت و به گوته‌ی گۆڤاری ئه‌تله‌نتیك تره‌مپ ده‌توانێت رۆڵی رێبه‌ریكردنی كه‌ناڵه‌كه بگێڕێت.
نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ی و خانه‌نشینی
هه‌ندێك جار سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی جێده‌هێڵن ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیان و واژووكردنی گرێبه‌ست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ن. باراك ئۆباما و میشێڵ ئۆباما به به‌های 65 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستیان كرد، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه‌ی جۆرج ده‌بلیۆ بۆش 10 ملیۆن دۆلار بوو.
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له‌و پۆسته نامێنێت مووچه‌ی خانه‌نشینی و كۆمه‌ڵێك مافی تری پێ ده‌درێت
به‌پێی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له‌و پۆسته نامێنێت مووچه‌ی خانه‌نشینی و كۆمه‌ڵێك مافی تری پێ ده‌درێت. مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌رۆك مانگانه 210 هه‌زار دۆلاره و تا كۆتایی ته‌مه‌نیشی له تۆڕی نهێنیی پاراستن و بیمه‌ی ته‌ندروستی سوودمه‌ند ده‌بێت و حكوومه‌ت خۆی پاره‌ی كارمه‌نده‌كانی ده‌دات.
له‌وانه‌شه تره‌مپ له‌مه‌ودوا روو له كاری خێرخوازی بكات بگه‌ڕێته‌وه فلۆریدا و له‌وێ كاته‌كانی خۆی به خۆشی و شادی تێپه‌ڕ بكات.