دۆناڵد تره‌مپ 60 رۆژی تری ماوه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی كۆشكی سپی راده‌ست بكاته‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێ، هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات، تره‌مپ فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌دات.
تا ئێستەش هێرشی سەربازی ئەگەرێکی کراوەیە
.
هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك و وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆ بووه‌وه و تاوتوێی هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز له ئێران كرد.
تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه سوور بووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا تره‌مپیان له‌و بڕیاره پاشگه‌ز كرده‌وه و پێیان راگه‌یاند، ئه‌و هێرشه كاره‌ساتێكی هاوشێوه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمی چه‌رنۆبیلی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی یه‌كجار زۆره، بۆیه تره‌مپ له‌و بڕیاره پاشگه‌ز بووه‌وه.
تا ئەو کاتەی ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکایە دەتوانێ فەرمانی هێرش دەربکات
.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانێكدا بۆ ئیسرائیل، دوێنێ هه‌ینی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئۆرشه‌لیم به‌ست و رای گه‌یاند، پاڵه‌په‌ستۆكانی سه‌ر تاران به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران له ماوه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی تره‌مپ له ده‌سه‌ڵاته رای گه‌یاند، بێگومان هه‌موو بژارێك خراوه‌ته سه‌ر مێزی سه‌رۆك تره‌مپ.
مایك پۆمپیۆ ده‌ڵێ، بێگومان بژاری سه‌ربازی له‌سه‌ر مێزی تره‌مپه، واشنتن له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر تاران روون بووه، هیچ هۆكارێك نابینین ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی سیاسه‌ته‌كانمان بگۆڕین، مێژوو ده‌یسه‌لمێنێت كه ئێمه به‌رانبه‌ر ئێران سیاسه‌تێكی گونجاو و سه‌ركه‌وتوومان هه‌بووه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تاوتوێكردنی هێرشی سه‌ربازی له لایه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، میلیشیاكانی ئه‌و وڵاته‌یش له عێراق ده‌ستیان به جموجووڵ كردووه‌ته‌وه و شه‌وی پێنجشه‌می رابردوو چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن.
ئێران
به‌ڵێنی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دابوو ئاگربه‌ست به‌رانبه‌ر هێزه بیانییه‌كان له عێراق رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر تاران، ئاگربه‌سته‌كه‌ی شكاند و میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه به هه‌ڕه‌شه به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
تاوتوێكردنی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له كاتێكدایه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له راپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێران ده‌ستی كردووه به پێدانی سووته‌مه‌نی به سانتریفیوژه مۆدێرنه‌كان و چووه‌ته قۆناغی به‌ر له دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆم.
زۆربه‌ی میدیا جیهانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دان، تره‌مپ به‌ر له ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی چه‌ند هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌مه‌یش پاڵپشتی زۆرینه‌ی كۆماریخوازه‌كانی له‌گه‌ڵه. حزبی كۆماریخواز پێی وایه بایدن و دیموكراته‌كان له‌پێناو پێشاندانی سیمایه‌كی ئاشتیخوازانه به دنیا، رێ به ئێران ده‌ده‌ن ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم و ئه‌وه‌ش ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی رژد بۆ سه‌ر دنیا.
تا ئێسته دیموكراته‌كان هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران پێشان نه‌داوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك سیناتۆری دیموكرات له لێدوانه‌كانیاندا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن گوتوویانه، بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه له ده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و تا ئه‌و رۆژه‌ی تره‌مپ ده‌سه‌ڵات راده‌ست ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتی بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه و به‌پێی ده‌ستوور كه‌س ناتوانێ رێگر بێت له بڕیاره‌كانی.
ئه‌گه‌ر تره‌مپ له دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا نه‌توانێ بیسه‌لمێنێ كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه، ده‌بێ رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2021 ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی راده‌ستی جۆ بایدن بكات، ئێران شكستی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كان به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی "ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك" ده‌زانێت و پێی وایه بایدن سه‌رجه‌م گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرێت.
ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو كه زۆربه‌یان هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان، نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئاخۆ بایدن چ سیاسه‌تێك به‌رانبه‌ر ئێران ده‌گرێته‌به‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلیش له راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداری دایه بایدن، ئه‌گه‌ر جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، ئیسرائیل ناچار ده‌بێت بۆ پاراستنی ته‌ناهی خه‌ڵكه‌كه‌ی، هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئێران.
مایك پۆمپیۆ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی كابینه‌ی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌ڵێ، پاداشتكردنی وڵاتێك كه نایه‌وێ دانوستان بكات و خه‌ڵاتكردنی تیرۆر و پاداشتكردنی ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وامن، ناتوانێ سیاسه‌تێكی دروست بێت بۆ پاراستنی ئیسرائیل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ تره‌مپ له ماوه‌ی ئه‌و 60 رۆژه‌دا گورزێكی سه‌ربازی له ئێران ده‌وه‌شێنێت؟ ئاژانسی دویچه‌ڤێله له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی پیران گواستوویه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كۆماریخوازه‌كان گره‌نتی له دیموكراته‌كان وه‌ربگرن به‌وه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆشكی سپی به‌رانبه‌ر ئێران به‌رده‌وام بن و جارێكی تر "هاوشێوه‌ی ئۆباما"، نه‌بن به فریادڕه‌سی رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و سه‌رچاوه داراییه بلۆككراوه‌كانیان بۆ ئازاد نه‌كه‌ن.