نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران ده‌ڵێ، تاران خۆی ده‌یه‌وێ كێشه له ناوچه‌كه دروست بكات و ده‌ستی له گه‌شه‌كردنی تیرۆردا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یش پێوه‌ندیی پته‌وی له‌گه‌ڵ قاعیده‌دا هه‌یه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیلیوت ئه‌برامز كه نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئێران، له دیمانه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، ئێران خۆی ده‌یه‌وێ كێشه له‌م ناوچه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكات، بۆیه ئه‌و له كرده تیرۆریستییه‌كانی قاعیده ده‌بینێت، بۆیه نامۆ نییه كه پێوه‌ندیی نێوانیان پته‌و بێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه ئێران ده‌یه‌وێ قاعیده له‌و ناوچه‌یه به شاراوه‌یی كرده تیرۆرییه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات و هێرش بكاته سه‌ر وڵاتان.
زیاتر گوتی، ئه‌مه‌ریكا زۆر به توندی وڵاتی هه‌ر هێرشێك ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر ئێران له‌ڕێی میلیشیاكانی له عێراق له دژی ئه‌مه‌ریكا و هاووڵاتییانی ئه‌نجامی بدات.
له‌باره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاند، سه‌رۆك نیازی نییه ململانێیه‌ك له ناوچه‌كه دروست بكات. ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕیاری دا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان بكێشێته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ی ئێمه زۆر دڵنیاین كه ئێران له ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكی دروستكردنی كێشه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌یان زۆر به روونی له عێراقدا ده‌بینین.