شه‌ڕی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی به ته‌واوه‌تی ئاشكرا كرد، له‌و شه‌ڕه‌دا سوپای ئازه‌ربایجان به هاوكاری فڕۆكه بێ فڕۆكهوانەکانی توركیا و ئیسرائیل توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
تورکیا لە پێشکەوتووترین وڵاتانی بەرهەمهێنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە
.
توركیا له به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان یه‌ك له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی دنیایه و له‌و ساڵانه‌ی دواییدا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ته‌كنه‌لۆجیایه، شێوازی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به ته‌واوه‌تی گۆڕیوه.
تاكس شا‌و، ماڵپه‌ڕی ته‌له‌ڤزیۆنی
ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكدا رۆڵی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی له شه‌ڕه‌كانی سه‌ده‌ی 21 تاوتوێ كردووه و تێیدا گرنگی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان خستووه‌ته روو.
نەمسا ئیتر مەکینەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناداتە تورکیا
.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، له شه‌ڕی ناوخۆی لیبیا و سووریا و شه‌ڕی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، گفتوگۆكان به شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایان پێ هات و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به هه‌ند وه‌رناگیرێن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كرێن.
* سووریا تاقیگه‌ی شه‌ڕه‌كانی سه‌ده‌ی 21
ئه‌و وڵاتانه‌ی له شه‌ڕی سووریا گلاون، سه‌رقاڵی پێشخستنی تاكتیكی شه‌ڕ و مۆدێرنكردنی چهكهكانیانن، جان كاساپۆغڵو، پسپۆڕی كاروباری سه‌ربازی توركیا له‌و راپۆرته‌دا سووریا به تاقیگه‌ی شه‌ڕه‌كانی سه‌ده‌ی 21 له دنیا وه‌سف ده‌كات.
سەربازانی ئەرمینیا حەوت چرکەیان کات هەبوو بۆ خۆ حەشاردان
.
ئه‌و پسپۆڕه توركه ئاشكرای ده‌كات كه رووسیا و توركیا به چ شێوه‌یه‌ك له رێی تۆڕێكی ئه‌لیكترۆنییه‌وه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان و سه‌رجه‌م چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانیان له شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌دا كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
سه‌ركه‌وتنی ئازه‌ربایجان له شه‌ڕی ئه‌رمینیا له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ ده‌ریخست كه ئه‌و هاوئاهه‌نگییه تا چ ئاستێك ده‌توانێ به‌هێز و كاریگه‌ر بێت. ئازه‌ربایجان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه قه‌رزداری هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی توركیایه.
سه‌ربازانی ئه‌رمینیا له قه‌ره‌باغ له‌ناو سه‌نگه‌ره‌كانیان گیریان خواردبوو و هه‌موو هێز و بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربازییان خستبووه سه‌ر به‌كارهێنانی تانك و تۆپ و كاتیۆشا. ئه‌وان به ئاسانی ده‌كرانه ئامانج، ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان بڵاوی كردنه‌وه، راستی ئه‌و بابه‌ته ده‌سه‌لمێنێت.
شتاین میتز شرۆڤه‌كاری سه‌ربازی له هۆڵه‌ندا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ڤیدیۆیانه كردووه كه له شه‌ڕی قه‌ره‌باغ هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی ئازه‌ربایجان بۆسه‌ر سوپای ئه‌رمینیا سه‌ركه‌وتوو بوون و له‌و شه‌ڕه‌دا 185 تانك و زرێپۆش له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئازه‌ربایجانه‌وه له‌ناو بران.
* له چاودێریكردنه‌وه تا هێرشكردن
له هێرشی سه‌ربازیدا فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان به ئامانجی جۆراوجۆر ده‌خرێنه كار، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "بایراكتار TB-2"ی توركی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "هێرمس 900"ی ئیسرائیلی بۆ چاودێری و ده‌ستنیشانكردنی بنكه‌ی دوژمن به‌كار ده‌برێن و دوای ده‌ستنیشانكردنی شوێنه‌كه، به تۆپ و كاتیۆشا ده‌كرێنه ئامانج.
فواد شاباسۆف پسپۆڕی سه‌ربازی له باكۆ ده‌ڵێ، سوپای ئازه‌ربایجان له شه‌ڕی قه‌ره‌باغ سوودی له فڕۆكه‌ی چه‌ند مه‌به‌سته‌ی "ئانتۆنۆف AN-2" كه دروستكراوی سۆڤیه‌تی كۆنه وه‌رگرتووه.
ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام دراوه و له دووره‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت و ده‌توانێ له ئاستێكی نزمدا بفڕێت و پێگه و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن به وردی تۆمار بكات، ئه‌و زانیارییانه تێكه‌ڵ به زانیارییه‌كانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه توركی و ئیسرائیلییه‌كان ده‌كرێت و ده‌بێته راپۆرتێكی ورد و بێ هه‌ڵه و سوپای ئازه‌ربایجان ده‌ستكراوه ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی سیستمی دژه‌فڕینی ئه‌رمینیا.
فڕۆكه‌ی بایراكتاری توركی ده‌توانێ مووشه‌كی ئاسمان بۆ زه‌وی هه‌ڵبگرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی خۆكوژ هه‌ن كه دوای چاودێری و ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كه‌یان، خۆیانی پێدا ده‌كێشن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كڵاوه‌ی موشه‌كییان لێ سوار كراوه، ده‌ته‌قێنه‌وه و ئامانجه‌كه‌یان له‌ناو ده‌به‌ن.
ماركۆس رایزنهر له ئه‌كادیمیای سوپای نه‌مسا به ماڵپه‌ڕی تاگس شاوی راگه‌یاندووه، سیستمی دژه‌فڕینی ئه‌رمینیا ئه‌وه‌نده كۆن و له‌كار كه‌وتووه كه نه‌یتوانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا و ئیسرائیل بدۆزێته‌وه و ئازه‌ربایجان به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و فڕۆكانه رێی نه‌دا هێزی پشتیوانی سوپای ئه‌رمینیا بگه‌نه ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ و هه‌ر له رێی دووره‌وه ئازه‌ربایجان زیانه‌كانی له‌و شه‌ڕه‌دا گه‌یانده كه‌مترین ئاست.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كاتێك ئه‌رمینیا توانای گه‌یاندنی یارمه‌تی و هێزی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ نه‌ما، ئازه‌ربایجان توانی به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ ببێت و هه‌ر خۆی كات و شوێنی پێكدادانه‌كان ده‌ستنیشان بكات.
* ته‌نیا حه‌وت چركه مه‌ودا هه‌یه بۆ راكردن
رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌رمینیا به دویچه‌ڤێله‌ی راگه‌یاندووه، شه‌كه‌تی سه‌ربازانی ئه‌رمینیا له به‌ره‌ی یه‌كه‌می شه‌ڕ ئاشكرابوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه خۆكوژه‌كان تا ده‌هات وره‌ی داده‌به‌زاندن، سه‌ربازان له‌گه‌ڵ بیستنی زه‌نگی مه‌ترسی ته‌نیا حه‌وت چركه‌یان كات هه‌بوو بۆ خۆ حه‌شاردان.
ئارائیك هارۆتیۆنیان سه‌رۆكی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ دوای واژووكردنی ئاگربه‌سته‌كه رای گه‌یاند، سه‌ربازانی خۆبه‌خش و سوپای ئه‌رمینیا له به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌ڵده‌هاتن و یه‌كه تایبه‌ته‌كانی سوپاش ئاماده نه‌بوون هێز بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بنێرن.
له‌و ساڵانه‌ی دواییدا به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له شه‌ڕه‌كاندا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دنیا رووی له هه‌ڵكشان كردووه و یه‌ك له هۆكاره‌كان شكستهێنانی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و لۆجه‌ستیكی سه‌ربازییه.
ماركوس رایزنهر ده‌ڵێ، توركیا یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه كه یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی چه‌ك بۆ لیبیا پێشێل ده‌كات و له رێی كه‌شتییه‌وه چه‌ك ده‌نێرێت بۆ ئه‌و وڵاته و له ئاسمانیشه‌وه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان پاسه‌وانی كه‌شتییه‌كان ده‌كات.
"به‌ڵام مه‌كینه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بایراكتاری توركی له نه‌مسا دروست ده‌كرێت و ئه‌و كۆمپانیایه ئێسته له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی كۆمپانیای "بۆمباردیه"ی كه‌نه‌دی كه كۆمپانیا نه‌مساییه‌كه سه‌ر به‌و كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌وه، هه‌نارده‌ی ئه‌و مهكینا بۆ توركیا ده‌وه‌ستێنێت". ئه‌و پسپۆڕه نه‌مساییه وای گوت.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئێسته ئۆكرانیاش هاتووه‌ته ناو هاوكێشه‌كه‌وه و كیه‌ف خوازیاره مه‌كینه بۆ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا دروست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی خۆكوژی دروست كردووه و خۆی ئاماده ده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ست گرووپه‌كانی سه‌ر به رووسیا.