یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كانی ئۆتۆمبێل كه سه‌لامه‌تی ژیانی شۆفێر و سه‌رنشینان ده‌پارێزێت، ئیستۆپ و به‌شه جیاوازه‌كانی ئیستۆپه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، سیستمی برێك له هه‌موو ئۆتۆمبێلێكدا هه‌یه، ئۆتۆمبیله‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و كوالیتی و نرخیان، سیستمی برێكیان جیاوازه، بۆ نموونه له ئۆتۆمبێله سه‌لامه‌ته‌كاندا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیادا دروست ده‌كرێن، هه‌ر چوار تایه‌كه‌ی برێكی خۆی هه‌یه، كه به‌هۆی سیستمێكی هایدرۆلیكییهوه كار ده‌كات.
ئەوشارەزایە ئاشکراشی دەکات کە سیستمی برێك دوو جۆری هەیە
یه‌كه‌م - دیسك برێك: ئه‌م جۆره‌یان له ئۆتۆمبێله تازه‌كاندا به‌كار دێت، به باشی و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌توانی خێرایی ئۆتۆمبێل بگه‌یه‌نێته‌وه سه‌ر كه‌مترین خێرایی، نرخی ئه‌م جۆره گرانتره و له هه‌موو جۆره ئۆتۆمبیلێكدا به‌كار دێت.
دووه‌م - دڕه‌م برێك: ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له ئۆتۆمبێله كۆنه‌كاندا باوی هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی جۆری دیسك برێكه‌وه ئه‌م جۆره به‌كار ناهێنرێت بۆ ئۆتۆمبێله تازه‌كان، ئه‌م جۆره به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌خێرا ئۆتۆمبێلی نه‌ده‌وه‌ستان، بۆیه هه‌وڵ درا جۆرێكی تر بهێنرێته به‌رهه‌م كه هاووڵاتییان بتوانن خۆیان بپارێزن له پێكدادان له‌كاتی ڕووداودا، نرخه‌كه‌ی هه‌رزانتره، زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك به‌كار دێت.