په‌رله‌مانتارێكی‌ یه‌كێتی‌: خه‌ڵكی‌ زۆری‌ ناشایسته‌ كراوه‌ته‌وه‌ شه‌هید

:: PM:05:04:21/11/2020 ‌

 

په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ناوی شه‌هیدانه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، كه‌ شه‌هیدی ڕاسته‌قینه‌ نین و ئه‌و مووچه‌یه‌ نایانگرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی‌ تشرینی‌ دووه‌م، عوسمان سێده‌ری په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له‌ لیستی مووچه‌ی شه‌هیداندا تۆمار كراون، كه‌ ئه‌و مووچه‌یه‌ نایانگرێته‌وه‌، ئه‌وه‌یش وایكردووه‌ وه‌ك پێویست ئاوڕ له‌ وارسی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هیدان نه‌درێته‌وه‌.

به‌پێی یاسای چاكسازی كه‌ لیژنه‌ی بۆ پێكهێندراوه‌، لیستی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدانیش پێداچوونه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێ
سێده‌ری كه‌ ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی یاسای چاكسازی كه‌ لیژنه‌ی بۆ پێكهێندراوه‌، لیستی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدانیش پێداچوونه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێ‌ و ئه‌وانه‌ی زیاده‌ن و شه‌هیدی ڕاسته‌قینه‌ نین له‌ لیسته‌كه‌ ده‌رده‌كرێن.

به‌ بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی شه‌هیده‌وه‌ له‌ لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان تۆماركراون كه‌م نین، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی كاره‌كانی لیژنه‌كان ته‌واو نه‌بێت، هیچ ژماره‌یه‌كیان بۆ ده‌رناكه‌وێت.

سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌